کەشناسى هەرێم وادەى کۆتاییهاتنى ئەم شەپۆلى بارانبارینەى راگەیاند
07:49 - 02/12/2019
"زەمەن"
لە شەوى رابردووەوە شەپۆلێکى بارانبارین و لێزمە باران سنورى هەریمى
کوردستانى گرتوەتەوە و کەشناسى هەرێمیش وادەى کۆتاییهاتنى شەپۆلەکە ئاشکرا دەکات.
بژار ئەکرەم، بەڕێوەبەرى بەشى پێشبینى لە بەڕێوەبەرایەتى گشتى کەشناسى و
بومەلەرزەزانى هەرێم بە دیجیتاڵ میدیاى "زەمەن"ى راگەیاند، ئەم شەپۆلى
بارانبارینەى کە هەرێمى کوردستانى گرتوەتەوە، تاوەکو کاتژمێر ١٢ى ئەمشەو بەردەوام
دەبێت، تەنها لە هەندێک ناوچەى پارێزگاى سلێمانى بە تایبەت باشورى پارێزگاکە، تا
کاتەکانى بەرەبەیان بەشێوەیەکى پچڕ پچڕ بەردەوام دەبێت.
وتیشی، لە سبەینێوە کاریگەرى شەپۆلەکە کۆتایى دێت و کەشوهەوا ئاسایى
دەبێتەوە.
ئەوە لە کاتێکدایە دوێنێ کەشناسى هەرێم لە
راگەیەنراوێکدا هۆشدارى دا لە هاتنى شەپۆلێکى بارانى بەلێزمە بۆسەر ناوچەکانى
باشور و باشورى رۆژهەڵاتى هەرێم و بە تایبەتیش باشور و باشورى رۆژهەڵاتى پارێزگاى
سلێمانى و ئیدارەى گەرمان و باشور و باشورى رۆژهەڵاتى پارێزگاى کەرکوک.
کەشناسى هەێم پێشبینى کردووە ئاستى بارانبارین لەو ناوچانە بە
هۆى شەپۆلەکەوە لە نێوان ٣٠ بۆ ٥٠ ملم بێت.