وەزارەتى دارایى هەرێم بڕیارێکى نوێى دەرکرد
07:13 - 02/12/2019
"زەمەن"
وهزارهتی دارایی و
ئابووری حكومەتى هەرێم بڕیاریدا، بۆ ماوهی مانگێكی دیكه ماوەی وهرگرتنی باج درێژبكاتهوه،
بهڵام بڕیارهكه باجی لێبڕینی راستهوخۆی كهرتی تایبهت ناگرێتهوه.
بە گوێرەى نوسراوێکى وهزارهتی
دارایی و ئابووری حكومەتى هەرێمى کوردستان کە واژۆى د. کەمال تەیب، بەڕێوەبەرى
گشتى بەڕێوەبەرایەتى گشتى باجەکان و خانوەبەرى میرى سەر بە وەزارەتى دارایى
بەسەرەوەیە و بۆ سەرجەم بەڕێوبەرایەتییەکانی باجی دەرامەت و کۆمپانیاکان و گەورە
باجدەرانی نێردراوە، ئاماژە بەوەدەکات، بە درێژکردنەوەى ماوەی یاسایی باجدەران بۆ
ماوەی مانگێکی دیکە، کە لە ١ی کانوونی یەکەمەوە دەستپێدەکات تاوەکو ٣١ی کانوونەی یەکەم.
لە نوسراوەکەدا ئاماژە
بەوەشکراوە، بڕیارەکە باجی لێبڕینی ڕاستەوخۆی کارمەندانی کەرتی تایبەت ناگرێتەوە.