پەرلەمانی عێراق دەستلەکارکێشانەوەی عادل عەبدولمەهدی پەسەندکرد
02:37 - 01/12/2019
"زەمەن"
لە دانیشتنی ئەمڕۆی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقدا
بە پشتبەستن بە ماددەی ٧٥ی دەستوری عێراقی دەستلەکارکێشانەوەی عادل عەبدولمەهدی لە
پۆستەکەی پەسەندکرا.
ئەمڕۆ یەکشەممە پەرلەمانی عێراق دانیشتنی
لەبارەی نامەی دەستلەکارکێشانەوەی عادل عەبدولمەهدی ئەنجامدا و لەدانیشتنەکەدا
دەستلەکارکێشانەوەکەی پەسەندکرد.
بەپێی ماددەی ٧٥ی دەستوری عێراقی هەر بە
تەواوبوونی نیسابی یاسایی ئەندامانی پەرلەمان دەستلەکارکێشانەوەکەی سەرۆک وەزیران
پەسەند دەکرێت.
هاوکات لەگەڵ پەسەندکردنی دەستلەکارکێشانەوەکەدا، سەرۆکی پەرلەمان، سەرۆک کۆماری عێراقی ڕاسپارد کە کەسێکی دیکە بۆ جێگرتنەوەی عادل
عەبدولمەهدی دیاریبکات بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆک وەزیران.