پەرلەمانتارێک ڕەوانەی لیژنەی هەڵسوکەوت کرا
04:55 - 09/11/2019
"زەمەن"
ئەمڕۆ پەرلەمانی عێراق دەنگیدا لەسەر ڕەوانەکردنی
پەرلەمانتارێک بۆ لیژنەی هەڵسوکەوت.
لە تویتێکدا فایەق شێخ عەلی ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی
عێراق نوسیویەتی،پاش ئەوەی پەرلەمان بڕیاری پارێزبەندیدا لە سەر من ، بەهۆی
هەڵوێستە نیشتیمانیەکانمەوە، ئەمڕۆش دەنگیدا لەسەر ڕەوانە کردنی پەرلەمانتار
ئەحمەد جەبوری بۆ لیژنەی هەڵسوکەوت.
دەشڵێت ، گەل ئێمەش و دەسەڵاتدارانیش دادگایی دەکات
ئەوکاتە دەستپاکی و هەڵوێستی ئێمە ستایش دەکەن و سزای ئێوەش دەدەن.