گۆڕان ناوى رێکخەرى سێ ژوورى یەکلاکردەوە
04:34 - 09/11/2019
"زەمەن"
کۆبوونەوەى جڤاتى نیشتمانى بزوتنەوەى گۆڕان کۆتایى هات و
رێکخەرى سێ ژوور دانران و ژوورى پەرلەمان و حکومەتیش کران بە دوو ژوور.
برزۆ مەجید ئەندامى خانەى راپەڕاندنى
بزوتنەوەى گۆڕان دوابەدوای کۆتاییهاتنى کۆبوونەوەى جڤاتى نیشتمانى گۆڕان لە
کۆنگرەیەکى رۆژنامەوانیدا ئاشکرایکرد، جڤاتى نیشتمانى گۆڕان رێکخەرى بۆ سێ لە ژوورەکانى
یەکلا کردوەتەوە کە ئەوانیش کاوە عەبدوڵڵا بۆ رێکخەرى ژوورى حکومەت و
دلێر عەبدولخالق بۆ رێکخەرى ژوورى رۆژنامەوانى و د. محەمەد شوانى بۆ رێکخەرى ژوورى ناوچە کوردستانییە کێشە لە سەرەکان.
هەر لە کۆنگرە رۆژنامەوانییەکەدا، برزۆ مەجید تەئکیدى کردەوە کە هەڵوێستى بزوتنەوەى گۆڕان لە بارەى دۆخى عێراقەوە ئەوەیە، گۆڕان پشتیوانى لە خۆپیشاندەران و داوا رەواکانیان دەکات، داواش دەکات حکومەتى عێراق چاکسازى بکات.
ئەو ئەندامەى خانەى راپەڕاندنى گۆڕان وتیشى، لە بەرامەبەر ئەوەى لە بەغدا دەگوزەرێ، یەکڕیزى لە نێوان هێز و لایەنە سیاسییەکانى هەرێم گرنگە، بەڵام بێگومان یەکڕیزیش پەیوەستە بە هاوبەشى راستەقینەى لایەنەکان لە حوکمڕانى هەرێمى کوردستاندا.