689 عیراق

نوێترین وتاری سیستانی لە بارەی خۆپیشاندانەکانەوە

01:14 - 08/11/2019

"زەمەن"

نوێنەری عەلی سیستانی رێبەری مەرجەعیەتی باڵای شیعەكانی عیراق رایگەیاند پێویستە چاكسازی ئەنجام بدرێت.

عەبدولمەهدی كەربەلائی نوێنەری عەلی سیستانی لە وتاری ئەمڕۆی نەجەفدا رایگەیاند پێویستە توندوتیژی بەرامبەر بە خۆپیشاندەران بەكار نەهێنرێت و ئەوانەی دەستیان هەبووە لە كوشتن و برینداركردنی خۆپیشاندەران سزا بدرێن.

ڕاشیگەیاند كە دەرفەت هەیە لایەنە سیاسییەكان بەیەكەوە چارەسەری كێشەكان بكەن و چاكسازی بكەن.

باسی لەوەشکرد هەندێك دەیانەوێت بزوتنەوەی ناڕەزایەتی بەكار بهێنن بۆ بەرژەوەندی خۆیان، لەبەر ئەوە داوا لە خۆپیشاندەران دەكات رێگە نەدەن هیچ دەستێك تێكەڵ بێت و رێڕەوی خۆپیشاندانەكان بە ئاقارێكی دیكەدا  بگۆڕێت.
لە كۆتایشدا داوا لە خەڵك دەكات رێز لە هێزە ئەمنییەكان بگرن بەو پێیەی سەلامەتی ئەوان دەپارێزن.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن