9وتار

نەوشیروان مستەفا لە چەند دێڕێکدا

5/20/2025 1:24:00 PM
دڵشاد ئەنوەر

بەدرێژایی تەمەنی ناڕازی بوو، بەدرێژایی تەمەنی پشتیوانی ناڕازییەکان بوو. وێستگەکانی ژیانی پڕە لە هەڵکشان و داکشان، زویر بوون لە حزبەکەی و گەڕانەوە بۆ ئەوروپا، دیسان هاتنەوەو ئومێد بەخشینەوە بە خەڵک… ململانێی سەرانی پارتی و یەکێتی لەسەر خراپی کواڵێتی حوکمڕانی…

جنێو بە نەوشیروان مستەفا دەدرێت گوایە گردێکی کردووە بەناوی کوڕەکانییەوە، گرد جگە لە دارو دارستان نە بینا، نە پرۆژەی توجاری هیچی لەسەر بینا نەکراوە… جنێوی پێدەدرێ لەسەر کارگەی چیمەنتۆکە، لەکاتيکدا ١٥٪ ی هی گۆڕانی پێشووترەو باقی هی سەرمایەدارێکی سلێمانییە…

من ئەپرسم لە جنێو دەرەکان؛ 
ئێستا سەدان منداڵی لوسکە، سەدان هێندەی نەوشیروان مستەفایان هەیە، لەکاتێکدا پارە بۆ نەوشیروان هەر هیچ نەبوو، پرۆژەی بەرپرسە بەردەستەکانی نەوشیروان ناژمێردرێت، کەچی دەزانین نەوشیروان چی جێهێشتووە!

ئەوەی ڕۆحی نەوشیروانی کوشت، شەڕی بەرژەوەندیخوازەکانە لەسەر میراتەکەی.. ئەوەی رۆحی نەوشیروانی کوشت بێ دەنگی هاوڕێکانیەتی.. ئەوەی نەوشیروانی کوشت  ئەو جنێودەرانەن کەلەبەرژەندەی سوڵتەی ئێستا قسە دەکەن و لە گۆڕەکەشدا وازی لێ ناهێنن، چونکە دەسەڵاتداران هێندە لێی توڕەن، بۆیان بکرێ لە گۆڕەکەش دەری دەهێنن.

ئەوەی رۆحی نەوشیروانی کوشت، ئەو ئومێدە بوو کە بەگەنجدا هەڵیواسی، بەو بەناو رۆشنبیرانەدا هەڵیواسی، بەو پەرلەمانتارە ئیستیغلال چیانەدا هەڵیواسی، کە خودی نەوشیروان و کۆمەڵگاشیان نائومێد کرد..
 
ڕۆحت شاد.. مێژوت هێندە جوان و پرشنگدارە، بەوانە ناشێوێنرێت تا لە ژیاندا بووی، نەیاندەوێرا بەتەنهاش ناوت بەرن…

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن