160وتار

مەرامی ئەردۆگان بۆ گاز دوای ڕوخانی سوریا

12/28/2024 12:17:00 PM
ئەنوەر كەریم

 تورکیا دەتوانێت زۆرترین دەستکەوتی هەبێت لە سوریادا بەتایبەتی دوای ڕوخانی ڕژێمی سوری لە ڕێگای پشتیوانی کردنی (هەیئەی تەحریری شام و جەیشی سوریای ئازاد) چونکە تورکیا بە ناڕەسمی ناسراوە بەوەی کە لە پشت روخانی ڕژێمی سوریاوەیە.
 تورکیا ئێستا ئەو چانسەی هەیە کە سنوری باشوری خۆی بەهێز بکات و دەسەڵاتی خۆی لە ناوچەکە زیاتر بکات، بەوەی هاریکاری دەسەڵاتی نوێی سوریا بکات، بۆ ئەوەی دەستکەوتی ئەو مەرامەی کە هەیەتی تا تورکیا بکات بەسەنتەری دابەشکردنی گازی سروشتی لە جیهاندا.
 
مەتەڵە گەورەکەی تورکیا
 تورکیا ڕۆڵیکی گرنگی هەیە لە ناوچەکەدا. تورکیا لە ڕێگای پڕۆژەی بۆری (تورک ستریم) ەوە ساڵانە بۆ ئەوروپا لە ڕێگای ٢ بۆریەوە (٤٩٤ ملیار) پێ سێجا غاز هەناردە دەکات، بەڵام توانای هەناردەکردنی ئەم دوو بۆریە دەتوانیت (١.١٣٠ملیار) پێ سێجایە. تورکیا دەیەوێت بۆری (TANAP) فراوان بکات کە گازی سروشتی پێ دەگوێزێتەوە بۆ بولگاریا و سیربیا و دوای ئەوە بۆ هەنگاریا. تورکیا خەریکی فراوان کردن و دروستکردنی خەزانی ترە بۆ گازی سروشتی بەتایبەتی کە لە وتووێژدایە لە گەڵ تورکمینستان غاز لە ڕێگای تورکیاوە هەناردەی بکات بۆ ئەوروپا. تورکیا لە ئیستادا لە گەڵ ئەمریکا لە وتوێژدا یە بۆ کڕێنی (LNG). مەرامی ئەنکەرە بۆ گازی سروشتیی زۆر فراوانترە، وە ئەردۆغان جیهانی بیردەکاتەوە بۆ ئەوەی تورکیا بتوانێت ببێت بە سەنتەری دابەشکردنی گازی سروشتی. تورکیا پێویستی بە سەرچاوەی نوێ هەیە بۆ بەستنەوە بە یاریکەرە گەورەکانی غازی سروشتی لە بازاڕدا. ڕژێمی ئەسەد بەربەستی ڕاستقینە بوو لە بەردەم ئەو مەرامەی ئەردۆغاندا. لە ساڵی (٢٠٠٩) دا قەتەر پێشنیاری پارەدارکردنی پڕۆژەیەکی گەورەی کرد کە گازی سروشتی لە قەتەرەوە لە خلیجی فارسیدا. کە بە بۆریەک درێژیەکەی (١.١٠٠) میل کە بە سعودیەی عەرەبی و ئوردن و سوریا دا بڕوات، دوایی بۆ تورکیاو لەوێوە بۆ ئەوروپا، ئەم پڕۆژەیە سەری نەگرت چونکە سوریا ڕازی نەبوو بە هۆی پەیوەندی سوریاو ڕوسیاوە، تێچوی ئەم پڕۆژەیە لە دەیەی ڕابردوودا (١١) ملیار دۆلار بوو، ئەم پڕۆژەیە کە سوریا ڕازی نەبوو زیانی گەیاند بە تورکیا لە ڕووی کات و قازانجەوە.

ئەم پڕۆژەیە ئەردۆغان کاری بۆ دەکات، بەڵام دەکەوێتە سەر ئەوەی سوریا چەند سەقامگیر دەبێت بۆ ئەوەی بتوانرێت ئەو پارە قەبارە گەورەیە وەبەربهێنرێت سەرەڕای ئەوەی کە دەیەوێت پڕۆژەی گازی (LNG) بگەیەنێتە ئەوروپا. 
 بە پێی هەواڵی (سانا)ی سوریا بەرهەمی گازی سروشتی (٧) کێڵگەی گاز لە ناوچەی پاڵمیار دەگاتە (٢٤٧ ملیۆن) پێ سێجا بەڵام لەساڵی ٢٠٢١ دا گەورەترین کێڵگە دۆزرایەوە لە (زەمەڵت ئەلمەهر) دڵنیای دا بەسوریا کە گازی سروشتی زۆری تیایە. لە ئێستادا وادەخەمڵێنرێت کە یەدەکی گازی سروشتی (١٠.٦ تریلیۆن) پێ سێجایە ئەگەر بەراورد بکرێت بەڕووسیا کە یەکێکە لە وڵاتە هەرە دەوڵەمەندەکان لە ڕووی گازی سروشتیەوە تەنها خاوەنی یەدەکی (١.٦٩٥ تریلیۆن) پێ سێجایە. 
 بەڵام تورکیا ئەگەر بیەوێت دەستکەوتی هەبێت، ئەبێت وەبەرهێنان بکات لە بۆریەکانی و لە کێڵگەکان کە بە هۆی شەڕی ناوخۆ کە لەساڵی ٢٠١١ وە زیانی پێگەیشتوە. سوریا ئێستا (٣١٨ ملیار) پێ سێجا بەرهەم دەهێنێت ساڵانە بە پێی راپۆرتی ئۆکسۆفۆرد بۆ ووزە. 
 
یاری گازی سروشتی لە دەریای سپی ناوەڕاستدا 
یاریەکە بۆ ئەردۆگان تەنها یەدەکی گاز نیە لە ووشکانیدا، دەتوانیت لە کەناراوەکانی سوریا کە دۆزینەوە گەورەکانی غازی تیایە هەنگاوی فراوان بنێت بۆ کێبڕکێ و چونە ناو کێڵگەکانی تری دەوری (ئیسرائیل، قوبرس و یۆنان)، هەچەندە لەسەر سەرچاوە سروشتیەکانی باشووری قوبرس دەیەیەکە لەگەڵ ئەردۆگاندا گرژی و ئاڵۆزی دروستکردوە. 

 لەساڵی ٢٠١١ دا سوریا پلانی هەبوو کە ٣ ڕوخسەتی کارکردن بدات بە ٣ کۆمپانیا لە کەناراواکانیدا، بەڵام بەهۆی شەڕی ناوخۆوە هەڵپەسێران.

 ئەردۆگان ئامادەی خۆی دەربڕیوە بۆ سەقامگیری سوریا و ئاماژەی پێداوە ئەگەر حکومەتی سوریا داوای هاوکاری لە تورکیا بکات ئەنکەرە ئامادەیە ڕاهێنان بە هێزی سەربازی سوریا بکات و هیواخوازە کە کۆمپانیا تورکییەکان چانسی یەکەمیان پێبدرێت بۆ ئاوەدانکردنەوەی سوریا.

سامانی سوریا
- بەهای یەدەکی نەوتی سوریا بەنرخی ئێستای نەوت دەگاتە ٢٠٣ ملیار دۆلار 
- 1.7 ملیار تەن یەدەکی فۆسفات 
- ٢١ جۆر کانزای تێدایە
- 6.5 ملیۆن هێکتار زەوی بۆ کشتوکاڵ

https://www.msn.com/en-us/news/world/erdogan-s-gas-ambitions-syrian-regime-change-opens-doors/ar-AA1wk7LD


https://www.msn.com/ar-ae/money/economy/%D8%B3%D9%88%D8%B1%D9%8A%D8%A7-%D8%AB%D8%B1%D9%88%D8%A7%D8%AA-%D8%B7%D8%A8%D9%8A%D8%B9%D9%8A%D8%A9-%D8%AA%D9%86%D8%AA%D8%B8%D8%B1-%D8%A7%D8%B3%D8%AA%D8%BA%D9%84%D8%A7%D9%84%D9%87%D8%A7/vi-AA1wn66G


سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن