وتار

ئەمریکا ئێستا گازی سروشتی زیاتر لەڕوسیا هەناردە دەکات بۆ یەکێتی ئەوروپا

7/5/2022 11:12:00 AM 198 جار خوێندراوەتەوە
ئەنوەر كەریم

 ئەنوەر کەریم
 سایتی بلومبێڕگ

 ئەمریکا  گازی سروشتی   هەناردە ئەکات بۆ یەکێتی  ئەوروپا  زیاتر لەوەی کە ڕوسیا لە مانگی  حوزایراندا  هەناردەی کردوە  بە هۆی شەڕی  ڕووسیاو  ئۆکرانیاوە .

 ژمارەکان   لە ئاژانسی وزەی جیهانی (  IEA ) پیشانی ئەدەن  کە ئەوروپیەکان  گازی سروشتی (LNG) یان هاوردە کردوە  لە ئەمریکا،  وەک لەوەی کە بە بۆریەوە هەناردە دەکرێت بۆ یەکێتی ئەوروپا. ئەمەش بە هۆی سزاکانی  ئەمریکاو ئەوروپاوە بۆ سەر ڕووسیا .
  ئەوروپیەکان چەندین ساڵ پشتیان بە گازی ڕووسی بەستوە بۆ گەرمکردنەوەی ماڵەکانیان و  بۆ پەیداکردنی وزەی کارەبا  و چەندین جۆری تری بەکارهێنان ،  وە ترسێک هەیە لای ئەوروپیەکان کە ڕووسیا بەتەواوی  هەناردەی گاز بوەستێنیت، تاوەک و  پێگەی سیاسی خۆی بە هیزتر بکات بەرامبەر ئەوروپیەکان
 FATIH BIROL   بەڕێوبەری  جیبەجێکاری  ( IEA) لە تویتێکدا ڕۆژی 5 شەممەی رابردوو لە گرافیکێدا ڕایگەیاند کە هەناردەی گاز بۆ  یەکێتی ئەوروپا لە  ڕوسیاوە لە  پاشەکشەدایە . ئەم کەمکردنەوەی  خێرایەی یەکێتی ئەوروپا  بۆ گازی هاوردەی ڕووسی  یەکەم مانگە لە مێژوودا  کە لە بۆریەوە کەمتر بێت ،
  Fatih Birol  پێشتر  ئاگاداری یەکێتی ئەوروپای کردۆتەوە  کە گازی ئەمریکا بەشی  ئەوە ناکات  کە بتوانێت  کێشەی یەکێتی ئەوروپا  چارەسەر بکات   بەتایبەتی   کە بەرەو زستان  ئەڕوات ،
ڕووسیا  ئەمساڵ بە ڕیژەیەکی زۆر گازی  کەمکردۆتەوە  بۆ یەکێتی ئەورپا   کە نزیکەی  35 ملیار مەتر سێجایە.  ئەمەش کێشە دروست ئەکات بۆ پڕکردنەوەی خەزانەکانی  یەدەکی گاز لە یەکێتی ئەوروپادا . ئەمەش  کارتی سوورە بۆ  زستانی داهاتوو .

 ئەم کەمبوونەوەیە وا ڕێکخراوە کە ساڵانە  بۆ ئیدامەدانی بۆریەکانی( نۆرد ستریم )  ئەکرێت  لە مانگی  تەموزدا بۆ دوو هەفتە ،   کە ئەبیتە هۆی کەمبونەوەی تەزویدی گاز لە ڕوسیاوە  بۆ یەکیتی ئەوروپا،  حکومەتی ئەڵمانیا کارەکانی ( نۆرد ستریمی 2 )  کە مشتومڕێکی زۆری لەسەر بوو     ڕاوەستاندوە  ،  بەهۆی داگیرکردنی ئۆکرانیاوە لە لایەن ڕوسیاوە.

  بە پێی ڕاپۆرتی  بەشی ووزەی ئەمریکا . ئەمریکا گەورەترین بەرهەمهێنەری   گازی سروشتیە  بەڵام  لە یەدەکدا گەورەترنیە.    گازی سروشتی ئەمریکا تەزویدی   سێ یەکی  گەرمکردنەوەی ئەمریکاو  پەیداکردنی وزەی کارەبای ئەمریکا ئەکات . لە کاتێکدا کە گازی سروشتی لە ڕێگای بۆریەوە ئەگوێزرێتەوە لە ناوخۆدا بەڵام بەهۆی ئەوەی کە  بازاڕی گازی سروشتی گەرمە  لە جیهاندا  وایکردوە کە   کە گازی سروشتی بەشیوەی ( لیکیوفاید ) بکرێت.

  سایتی فەرمی  ( IEA).


سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن