پەتای سەردەمی نوێ.. نه‌خۆشیه‌كانی دانیشتن
4/27/2019 12:21:00 PM
د.هه‌ڤین كه‌مال شاه محه‌مه‌د
هه‌موو سه‌ده‌یه‌كی نوێ لە ژیانی مرۆڤایه‌تیدا، له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌و پێشكه‌وتنانه‌ی له‌گه‌ڵ خۆی ده‌یهێنێ له‌بواری زانست‌و ته‌كنه‌لۆژیاو ئه‌ده‌ب‌و هونه‌رو هه‌موو بواره‌كانی تری ژیان، بەڵام نكۆڵی له‌وه ناكرێ كه هه‌میشه كۆمه‌ڵێك كێشه‌ی ته‌ندروستی زیاتریش دێنێته كایه‌وه. بۆیه له‌م سه‌رده‌مه‌دا چۆن ئه‌پده‌یت بوون‌و تازه‌گه‌ریی پێویسته له هه‌موو كایه‌كانی ژیاندا، هه‌ر به‌و شێوه‌یه‌ش هۆشیاری ته‌ندروستی زۆر گرنگه بۆ په‌ره‌پێدان‌و پارێزگاری ئه‌و ڕێچكه‌یه.
من وه‌ك پزیشكێك كه بواره‌كه‌م ئازار شكاندنه، ده‌مه‌وێ جه‌خت له‌سه‌ر بابه‌تێكی زۆر گرنگ بكه‌مه‌وه كه ئه‌ویش له ئه‌نجامی پراكتیك‌و بینینی ڕۆژانه‌م بۆ نه‌خۆش به‌ره‌و ڕووم ده‌بێته‌وه، په‌تاییه‌كی سه‌رده‌مییه و له هه‌موو جیهاندا به نه‌خۆشییه‌كانی دانیشتن (sitting disease) ناوده‌برێ.
مرۆڤی ئه‌م سه‌رده‌مه به‌هۆی شۆڕشی ته‌كنه‌لۆژیا كه له‌جیهاندا ڕوویداوه، زۆربه‌ی كاته‌كانی به‌دانیشتنه‌وه به‌سه‌ر ده‌بات. لە راپەڕاندنی ئیشوكارداو زۆربه‌یجاریش كاتی پشووی، به به‌كارهێنانی سۆشیاڵ‌میدیا و كۆمپیوته‌رو مۆبایل به‌سه‌ر ده‌بات. زۆربه‌یجار ئەوانەش هەر به‌دانیشتنه‌وه به‌سه‌ر ده‌بات.
له به‌رئه‌وه‌ی دانیشتن كاریگه‌رییه‌كی زۆر خراپی هه‌یه له‌سه‌ر دروستبوونی ئازار، به‌تایبه‌تی ئازاری به‌شی خواره‌وه‌ی پشت‌و قاچه‌كان‌و خوێن تێزانیان بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر كاتێك بۆ زیاتر له ٢٠ خوله‌ك به‌یه‌ك شێوه داده‌نیشین‌و ناجوڵێین. هه‌روه‌ها ئازار له هه‌موو جومگه‌كانی له‌ش به‌هۆی خراپی شێوازی دانانیان‌و به‌كارهێنانیان.
به‌گرنگی ده‌زانم لێره‌دا باس له چوار ڕێگا بكه‌م بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی كاریگه‌ری ئه‌م په‌تا سه‌رده‌میه‌ی ناسراوه:
١ - هه‌ڵسه‌ره سه‌رپێ هه‌موو ٢٠ تا٣٠ خوله‌ك جارێك:
هه‌ڵسانه سه‌رپێ یارمه‌تی جوڵه‌ی ماسولكه‌كانی به‌شی خواره‌وه‌ی پشت‌و ڕان‌و قاچ ده‌دات، هه‌موو جوڵاندنێك دەبێتە هۆی زیاتر هاتوچۆكردنی خوێن له‌هه‌موو له‌شدا. ئه‌مه ده‌بێته هۆی زیادكردنی ووزه له له‌شدا .
هه‌ندێ ڕێگا هه‌یه بۆ هۆشیاركردنه‌وه‌ی خۆت بۆ نموونه دانانی ئه‌لارم له‌سه‌ر مۆبایله‌كه‌ت یاخود كۆمپیوته‌ره‌كه‌ت هه‌موو ٢٠ خوله‌ك جارێك تا بجوڵێی هه‌ركاتێ ئه‌لارمه‌كه لێیدا.
٢ - زیادكردنی وه‌رزش‌و ڕاكێشانی ماسوولكه بۆ ژیانی ڕۆژانه‌ت:
دانیشتن بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر ده‌بێته هۆی كورتبوونه‌وه‌ی ماسولكه‌كانی ڕان‌و ماسولكه‌كانی ده‌وری حه‌وز، به‌كارهێنانی به‌رده‌وامی ماوسی كۆمپیوته‌رو كیبۆرده‌كه‌ش ده‌بێته هۆی ڕه‌قبوونی ماسولكه‌و جومگه‌ی شان، له‌به‌رئه‌وه ئه‌نجامدانی هه‌ندێ وه‌رزش بۆ كشانی ماسولكه‌كان‌و جووڵه‌یان ده‌بێته هۆی خاوكردنه‌وه‌ی ماسولكه‌كان.
٣ - دووركه‌وه‌ره‌وه له زیادەڕۆیی به‌كارهێنانی ئامێره ئه‌لكترۆنییه‌كان:
وه‌كو هه‌موو كه‌سێكی ئه‌م سه‌رده‌مه له‌وانه‌یه له ئیشی ڕۆژانه‌تدا زیاتر له‌هه‌شت كاتژمێر كۆمپیوته‌ر یان ئامێری ئه‌لكترۆنیی به‌كاربهێنی، بۆیه هه‌ر كاتێك گه‌شتیته‌وه ماڵێ دووركه‌وه‌ره‌وه له ته‌له‌فزێۆن‌و لاپتۆپه‌كه‌ت.
لە بری ئەوەی هەموو کاتەکانت بدەی بەو دنیایەی تەندروستیت تێک دەدات، پلان دابنێ بۆ وه‌رزش یاخود ئه‌كتیڤیتی چالاكانه‌ی وه‌كو ڕۆشتن به‌پێ یاخود پاسكیلسواری چونکە ئەمانە كاریگه‌ریی باشیان هه‌یه.
٤ - بڕۆ و پیاسه بكە:
مه‌رج نییه وه‌رزشكردن ته‌نیا له جیم و هۆڵەکاندابێ، به پێچه‌وانه‌وه هه‌وڵ بده به‌پێ بڕۆیت‌و پیاسه بكه چه‌ندە ده‌توانی. ڕۆشتن به‌پێ گه‌لێك سوودی سروشتی هه‌یه بۆ له‌شی مرۆڤ، ڕژاندنی ئازارشكێنه سروشتییه‌كان وه‌كو ئیندۆرفین، بۆ ئه‌وه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی ڕۆژانه بتوانی به‌پێ بڕۆیت ده‌توانی ئه‌م دوو ڕێگایه بگر‌یتەبەر:
- هه‌موو ڕۆژێك وا داینێ كه ڕۆشتن بۆ سەر كاره‌كه‌ت یان هه‌ر ئیشێكی تر، ماوه‌یه‌ك بە پێ ڕۆشتنی تێبكه‌وێ. بۆ نموونه ده‌توانی ئۆتۆمبێله‌كه‌ت له شوێنێكی تۆزیك دوورتر له‌شوێنی كاره‌كه‌ت ڕابگری بۆ ئه‌وه‌ی بیكه‌یت به‌ڕۆتینێكی ڕۆژانه به‌پێ ڕۆشتن.
- دانانی به‌رنامه‌ی هه‌نگاو پێوان (step )له‌ناو مۆبایلەکەتدا، یان به‌شێوه‌ی ئامیرێكی بچوك ده‌به‌سترێ له جله‌كانمان یان به‌شێوه‌ی سه‌عات هه‌یه، قازانجی ئه‌م به‌رنامه‌یه ئه‌وه‌یه كه هه‌نگاوه‌كانمان ئه‌پێوێت‌و پێمانده‌ڵێت چه‌ندە به‌پێ ڕۆشتووین‌و چەند كالۆریمان سوتاندووه.
وه‌رزشكردن‌و جووڵه‌ی به‌رده‌وام بووه به‌كایه‌یه‌كی سه‌ره‌كی له‌ژیانی سه‌رده‌میانه‌ی ئه‌مڕۆدا، بۆیه گرنگیدان پێی پێویستییەکی حه‌تمییه بۆ پاراستنی جومگه‌و ماسولكه‌كانت‌و بۆ دووركه‌وتنه‌وه له ئه‌م په‌تا ته‌ندروستیانه‌ی ئه‌م سه‌رده‌مه.
*ئه‌ندامی ئه‌كادیمیای ئه‌مریكی بۆ ئازارشكاندن