کولتوور‌و ته‌ندروستی تاك
7/10/2019 9:34:00 AM
د.هه‌ڤین كه‌مال شاه محه‌مه‌د
به‌شێوه‌یه‌كی گشتی هه‌موو مرۆڤه‌كان، پێویسته خزمه‌تگوزاری ته‌ندروستی‌و چاره‌سه‌ری پزیشكیی وه‌ربگرن، هه‌رچه‌نده جیاوازیش بن له‌ڕووی ڕه‌گه‌زو نهژادو باوه‌ڕو کولتووریشه‌وه .
به‌ڵام ئه‌وه‌ی تێبینی كراوه هه‌ندێكجار له‌وانه‌یه دانانی چاره‌سه‌ری پزیشكی گونجاو له‌لایه‌ن پزیشكه‌وه بۆ نه‌خۆش به ته‌نیا ئه‌نجامی ته‌واو نه‌به‌خشێ .
ئه‌مه‌ش له كاتێكدا ده‌بێ كه پزیشكه‌كه ئه‌و باكگراونده خێزانییه‌ی نه‌خۆشه‌كه‌ی لێوه هاتووه فه‌رامۆش بكات‌و بایه‌خ نه‌دات به‌نه‌ریت‌و باوه‌ڕو کولتووری نه‌خۆشه‌كه‌ی.
وه‌ك هه‌موو ده‌زانین خزمه‌تگوزاری ته‌ندروستی‌و چاره‌سه‌ربه‌خشین كارێكی دوولایه‌نه‌یه، كه هه‌م نه‌خۆش‌و هه‌م ستافی ته‌ندروستی به پزیشك‌و كارمه‌ندی ته‌ندروستی ڕۆڵی تیا ده‌بینین، بۆیه گرنگه پێش هه‌موو شت له‌یه‌ك تێگه‌شتن تیایدا .
زانینی نهژادو نه‌ریت‌و کولتووری نه‌خۆش یارمه‌تیده‌رێكی باشه بۆ تێگه‌شتنی زیاتر له باری ته‌ندروستی تاك‌و بۆ وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری گونجاو.. ده‌بێت هه‌میشه له یادمانبێ باوه‌ڕو نه‌ریت‌و کو‌لتوور كاریگه‌رییه‌كی ڕاسته‌وخۆیان هه‌یه له‌سه‌ر چۆنیه‌تی تێگه‌شتنی تاك بۆ نه‌خۆشی‌و لێكدانه‌وه‌یان بۆی، چۆنیه‌تی مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ نه‌خۆشی‌و چۆنێتی وه‌رگرتنی چاره‌سه‌رو چۆن ئاسوده‌و ئارام ده‌بن پێی‌و هه‌روه‌ها به‌پێی باوه‌ڕییان لێكدانه‌وه‌یان بۆ هۆكاره‌كانی مردن‌و ژیان‌و نه‌خۆشی ده‌گۆڕێت.
بۆ ئه‌وه‌ی زیاتر له‌م باسه تێبگه‌ین، نموونه‌یه‌ك ده‌هێنمه‌وه، نه‌خۆشێك كه له‌باكگراوندێكی ئیسلامی‌و ئاینییه‌وه هاتبێ، منی پزیشك بۆ ئه‌وه‌ی باشترین ئه‌نجامم هه‌بێ، ده‌بێ ڕه‌چاوی نه‌ریت‌و کولتوور‌و باوه‌ڕه‌ی ئه‌و بكه‌م، نابێ وه‌كو ڕۆژئاواییه‌ك یاخود ئاتێستێك مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا كه‌م .
بۆ نموونه ده‌بێ ڕه‌چاوی ئه‌وه بكه‌م، كه ئه‌و نه‌خۆشه هه‌ندێكجار ده‌یه‌وێت به‌ڕۆژووبێ، وه‌كو پزیشكێك هه‌رگیز من ناتوانم ڕێگری لێبكه‌م، بۆیه ئه‌گه‌ر به‌ڕۆژووبوون زیانی هه‌بوو بۆ ته‌ندروستی ئه‌و جۆره نه‌خۆشانه، پێویسته به هێمنی تێبگه‌یه‌نرێن‌و زیانه‌كانی ڕوون بكرێته‌وه بۆیان، ئه‌گه‌ر زیانی نه‌بوو ئه‌وا چاره‌سه‌رێك دابنرێت كه تیایدا ڕه‌چاوی ژیان‌و نه‌ریت‌و کولتووری نه‌خۆشه‌كه بكرێت تیایدا.
خاڵێكی گرنگ ئه‌وه‌یه، هه‌میشه ئاگاداری ئه‌وه‌بی ئه‌و چاره‌سه‌رو سه‌پلیمێنتانه‌ی كه ماده‌ی چه‌وری به‌رازیان تیادایە به‌شێوه‌ی جیلی بوون هه‌ن، نابێ بۆ ئه‌و جۆره نه‌خۆشانه بنووسرێ. به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی له باگراوندیی ئاینی ئیسلامیه‌وه هاتوو..
مامه‌ڵه‌كردن‌و هه‌ڵسوكه‌وت له‌گه‌ڵ نه‌خۆشدا ده‌بێ به‌پێى كلتور‌و نه‌ریت‌و باوه‌ڕی نه‌خۆشه‌كه‌بێ، نابێ به هیچ جۆرێك باوه‌ڕی خۆت یان نه‌ریتی خۆت بسه‌پێنیت به‌سه‌ر نه‌خۆشدا.
بۆ نموونه من وه‌ك پزیشكێك هه‌میشه حه‌ز ده‌كه‌م له‌گه‌ڵ نه‌خۆشه‌كانمدا ته‌وقه بكه‌م، بۆ زیادكردنی په‌یوه‌ندی‌و هه‌ست‌و متمانه له نێوانماندا، به‌ڵام ئه‌گه‌ر زانیم نه‌خۆشه‌كه‌م باكگراوندێكی ئاینی‌و ئیسلامی هه‌یه‌و كولتوور‌و نه‌ریتی تایبه‌ت به‌خۆی هه‌یه كه ته‌وقه نه‌كات له‌گه‌ڵ ڕه‌گه‌زی به‌رامبه‌ر.
پێویست ناكات له‌و كاته‌دا ده‌ست درێژ بكه‌م بۆ ته‌وقه كردن‌و ناچاری بكه‌م شتێك بكات دژ به باوه‌ڕه‌كانی هه‌میشه ده‌بێ ڕێز له بیروبۆچونی به‌رامبه‌ره‌كه‌ت بگریت‌و به‌پێی ئه‌وه مامه‌ڵه بكه‌یت.
بۆ پزیشك زۆر گرنگه زانینی نه‌ژادی نه‌خۆشیش چونكه هه‌ندێك له‌نه‌خۆشی هه‌یه له‌هه‌ندێك نهژادو رەگەزی مرۆڤایه‌تی زیاتره له‌وانه‌ی تر بۆ نموونه:
به‌رزی فشاری خوێن زۆر زیاتره له‌ئه‌مریكییه ئه‌فریقیه‌كاندا به به‌راورد به نه‌ژاده‌كانی تر، هه‌روه‌ها نه‌خۆشی جگه‌ر زۆر زیاتره له خه‌ڵكی ئاسیادا به به‌راوورد به خه‌ڵكانی تر‌و شێرپه‌نچه‌ی كۆڵۆن له ژاپۆنییه‌كاندا.
نزیكیی پزیشك له‌نه‌خۆشه‌كانی‌و تێگه‌یشتنی ته‌واو له باكگراوندو نه‌ریت‌و کولتووری نه‌خۆش، به‌بێ هیچ جیاوازییه‌ك له‌نێوانیاندا، بنه‌وانێكی زۆر زۆر گرنگه بۆ دروستبوونی متمانه، ڕێز‌و خۆشه‌ویستی له‌نێوان پزیشك‌و نه‌خۆشدا.
له‌بیرتبێ بۆ چاره‌سه‌رێكی دروست‌و ئه‌نجامێكی باش ئه‌گه‌ر له ٥٠٪ به‌هۆی ده‌رمان‌و چاره‌سه‌ری پزیشكییه‌وه‌بێ، ئه‌وا له ٥٠٪ كه‌ی تری ده‌كه‌وێته سه‌ر ئه‌و متمانه‌و نزیكی‌و سۆزه‌ی له نێوان پزیشك‌و نه‌خۆشدا دروست ده‌بێ.