ئایا حەماس سوپای ئیسرائیل زەمینگیر دەکات
10/15/2023 10:05:00 AM
د. ئاودێر جەمیل
پاش هێرشە غافڵگیرانەکەی بزوتنەوەی حەماس
بۆسەر ئیسرائیل، ئەو وڵاتەو ناوچەکە ڕوبەڕوی ئاڵنگاریەکی ڕاستەقینە بووەتەوە. وا
دێتە پێش چاو ئاگری ئەم جەنگە ئاسان نەبيت بۆ هەردوولا، کەناڵە چارەسەرە دیپلۆماتیەکان
تا ئێستا نەیانتوانیەوە کاریگەریان هەبێت لەسەر هێورکردنەوەی باردۆخەکە بەتایبەت
گوێپێنەدان و جەختکردنەوەی ئیسرائیل
لەوەڵام دانەوەی توند یەکلاکەرەوە دژی غەزە و بزوتنەوەی حەماس و گروپە جیهادیەکانی
دیکە.
ئەوەی پێشبینی و چاوەڕوانکراوە خۆ
ئامادەکردنی سوپای ئیسرائیلە بۆ هێرشێکی فراوانی زەمینی بەهاوکاری هێزی دەریای و
ئاسمانی ئەو وڵاتە. بەڵام ئایا بزوتنەوەی حەماس دەتوانێت هێزی ئیسڕائیلی زەمینگیر
بکات سەرەڕای بونی چەکی و تەکنەلۆژیای پێش کەوتوو ئەو وڵاتە. زەمین گیر بوون لە
زانستی سەربازی بەواتای ناتوانایی و پیادەنەبونی
ئەو پلان و نەخشەیە کە سوپایەک بۆ ئامانجە سەربازیەکەی دەیەوێت جێبەجێ بکات بۆ
داگیرکاری یان ئازادکردنی شوێنێک.
لە ئێستادا ئیسرائیل ژمارەیەکی زۆری سەربازی
لە سنوری غەزە جێگیر کردووە، هۆشداری بە دانیشتوانی غەزە داوە کە بەروە باشوری غەزە
هەڵبێن و خۆیان لەو هێرشە بپارێزن، لەبەرامبەردا سەرۆکی بزوتنەوەی حەماس ڕایگەیاند
ئێمە لەناو خاک و لەژێر دار زەیتونەکانمان دەمێنینەوە و بەرگری لە خاک و دین و
کەرامەتمان دەکەین. ئەوەی جێی سەرنجە هێز و توانای سەربازی ئیسرایل بە بەراورد بە
هێزی بزوتنەوەی حەماس زۆر زیاترە. لە ئێستادا ئیسرائیل ژمارەی هێزی سەربازی فعلی (
١٦٩٠٠٠ سەدو شەست نۆهەزار سەرباز)، ( ٤٦٥٠٠٠ چوارسەد و شەست و پێنج هەزار سەربازی
یەدەک)، ( فرۆکەی جەنگی ٣٥٤)، ( ١٤٢ هێلیکۆپتەر)، ٥٠٠ تۆپخانە، زیاتر ٦٤ سەکۆی هەڵدانی موشەک لەگەڵ سپەری
ئاسنین کە توانای بەرگری لە موشەکی کورت هاوێژی هەیە لەشارەکانی ئیسڕائیل جێگیر
کراو، ٤٩ کەشتی هێزی دەریایی، ١٥٩٠ تانک کە ٤٠٠ تانکیان لە جۆری مێرکاڤا کە توانای
بەرگری و هێرشی باشی هەیە. لە بەرامبەردا حەماس و گروپەکانی دیکە ١٥٠٠٠ تا ٢٠٠٠٠ سەربازی
هەیە لەگەڵ توانایەکی سنوردار لە چەک و ئامێری جەنگی، بەم پێوەرە یەک جەنگاوەری
حەماس بەرامبەرە بە ٣٢ سەربازی ئیسرئیلیە.
لە ڕاستیدا هیچ بژاردەیەکی باش بۆ هێرشی
زەمینی ئیسرائیل لە غەززە نییە، چوونکە لە چەپ تا ڕاستی لایەنی ئیسرائیلی نایانەوێت
بەرپرسیاریەتی جەنگێکی خوێناوی لە غەززە بگرنە ئەستۆ. هەرچەندە ئۆپەراسیۆنەکە سەرکەوتوو بێت لە
تێکشکاندنی حەماس وەک ڕێکخراوێکی سەربازی، بەڵام ئیمتیازاتی سیاسی بۆ حەماس و پشتیوانیی دانیشتووان لەخۆ دەگرێت وبەردەوام
دەبێت. ئیسرائیل یان غەزە داگیردەکاتەوە
بۆ ئەوەی کۆنترۆڵی بکات یان پاش کۆنترۆڵکردنی غەزە دەداتە دەست گروپی دیکە لەوانە بزوتنەوەی
فەتح لەگەڵ گەمارۆدانی کەرتی غەززە. سەرۆکی ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانی ئیسرایل
ڕایگەیاند گە ئامانج لە هێرشەکەیان پەک خستن و لەکارخستنی توانای سەربازی و ئیداری
بزوتنەوەی حەماسە وە پاش جەنگ حەماس ناتوانێت بەهێز و دەسەڵاداری غەزە بێت، وە
ئێمە بەدوای بەدیلێکین کە نەبێتە هۆی هەڕەشە بۆ دانیشتوانی ئەم ناوچانە.
ئاستەنگی هێرشی ئیسرایل بۆسەر غەززە دەتوانێت
لە چەند ڕویەک بێت کە وا بکات سوپای ئیسرایل زەمینگیر بێت: یەکەم ئەو بارمتانەی لە سەرەتای
شەڕەکەدا گیراون ئاڵۆزی بۆ هێرشە زەمینییەکان زیاد دەکەن. سەربازانی ئیسرائیل دەبێ
چەکدارانی حەماس بکەنە ئامانج و لە هەمان کاتدا ئاگادارییەکی زۆریش بن بۆ
ڕزگارکردنی زۆرترین کەس لەو کەسانەی کە گیراون (بە پێچەوانەی هێزەکانی جەزائیر لە
کاتی قەیرانی بارمتەگرتنی بەرفراوان لە ساڵی ٢٠١٣ لە ئین ئامێناس). دووەم هێرشی زەمینی بێ بونی هەواڵگری پێشوەخت
لەسەر شوێن و جێگەی چەکدارەکان بەتایبەتی لەو جێگە سەربازییانەی کە حەماس لێیە دەکرێت
زیانێکی گەورە بە سوپای ئیسرائیل بگەیەنێت کە هاوشێوەی جەنگی ئیسرائیل لوبنان لە
ساڵی ٢٠٠٦ لە لایەکی تر زیانی گەورە بە
ئابووری ئیسرائیل دەگەیەنێت. سێیەم ژمارەی دانیشتووانی غەززە زۆر
زیاترە لە ژمارەی چەکدارانی حەماس و گروپەکانی تر، لە ئەگەری درێژە کێشانی جەنگ و
بەرزبوونەوەی ژمارەی قوربانی و کوشتاری خەڵکی مەدەنی بەتایبەت منداڵ و ژن و پیر
هاوسۆزی ڕۆژئاوا بۆ ئیسرائیل دوچاری پاشەکشە دەبێت و لەبەرامبەردا ڕای شەقامی
عەرەبی ناڕەزایی فراوان بەخۆیەوە دەبینێت. چوارەم لە ئەگەری درێژە کێشانی جەنگ پێ دەچێت بەرەی
جەنگ فراوان بکرێت بەتایبەت پشتیوانی حزبالله لبنان کە بەئاشکرا پشتگیری خۆیان بۆ
حەماس ڕاگەیاندووە دەکرێت ئاستەنگی زیاتر بۆ ئیسرائیل دروست بکات. گەرچی هێنان و
زیاتکردنی هێز و کەشتی سەربازی ئەمریکا لە دەریای مەدیتەرانە جۆرێکە لە ڕێگری کردن
لە فراوان بوونی ئەو بەرە جەنگیەی کە وەک ئەگەڕێک تەماشا دەکرێت.
بەشێوەیەکی گشتی سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل
ناتانیاهۆ ڕایگەیاند کە وڵاتەکەیان لەبەرامبەر جەنگێکی درێژخایەن و دژواردایە. ڕێگه
چارە دیپلۆماتیەکان دیارنین تا چەند کاریگەریان دەبێت، بەڵام هەوڵێکی سەرۆک کۆماری
میسر هەیە بۆ ڕێگری کردن لە پەرەسەندنی جەنگ بەگوێرەی چەند سەرچاوەیەکی هەواڵ شاندێکی ئەمنی ئیسرائیل بۆ دانوستان گەشتونەتەقاهیر سەچاوەکان ئاماژە بەوە دەکەن لە چوارچێوەی هەوڵەکانیدا بۆ ڕاگرتنی پەرەسەندنەکانیجەنگ لەناوچەکە، میسر دەیەوێت لە چەند ڕۆژی داهاتوودا لوتکەیەکی بەپەلە بە بەشداری لایەنە نێودەوڵەتییەکانبۆڕێگریکردن لە "کارەساتێکی مرۆیی" لە غەززە ئەنجام بدات بەم پێیە، میسر دەیەوێت لوتکەکە لە ئوردن بەڕێوە بچێت.