بۆچی کورد حاڵمان وەک نەتەوە گۆڕانکاری بەسەردا نایەت!
7/27/2022 7:33:00 AM
د. ئاودێر جەمیل
فەیلەسوفی فەڕەنسی دکارت (Rene Descartes )، دەڵێ خاڵی وەرچەرخان بریتییە لە شک کردن،
بەواتایەکی تر بیرکردنەوە و جوڵاندنی هزر وەک دەڵێ( من بیر دەکەمەوە، کەواتە من
هەم)! کانونی گۆڕانکاری هەر وڵاتێک لە دنیای مۆدێرندا
بریتییە لە پەیکەری ئابووریەکەی. دەوڵەتێک یان حکوومەتێک کە بیری لەوە کردەوە
بەرپرسیارەتی ئابوری، بەرهەم هێنان، سەرچاوەی مەعیشەت تەنها خۆی بێت، ئەوکات
بڕیاری داوە پایەکانی ئابووری نێودەوڵەتی لەدەست بدات! بڕیاردان بە ئابووری بونی نێودەوڵەتی واتای یەکسانکردن و کێبڕکێی
کردنی بەرهەم و مەعیشەت وەک ئابووری دنیای مۆدێرن، بەدەر لەم دوو خاڵە ( بەرهەم و
مەعیشەت)، ئابوری نێودەوڵەتی کۆمەڵێک میکانیزم دەسەپێنێ کە ڕەفتار و بیرکردنەوە
کۆمەڵگا دوچاری گۆڕانکاری دەکات وەک:
شەفافیەت لە کارگێڕی و یاسا، سیاسەت و
ڕێساکانی. کاتێک کە سیاسەتت بە پێوەری ئابووری
نێودەوڵەتی بێت ئەوکات ناتوانی یاری بە مەعیشەت و بەرهەم بکەیت، لە بەرامبەردا کاتێک
هەر جۆرە یاری کردنێک پێچەوانەی ڕێسا و یاسا ستانداردەکان بێت، یان هەر فێڵ و
تەڵەکەبازیەک لە ئابووریدا دوچاری داڕوخانی پشک و اعتبارت دەبێت لە بازاڕی پشکی
نێودەوڵەتی. لە ئابوری نێودەوڵەتی کارمەندان و
بەڕێوەبەری ئۆرگان و دامەزراوەکان ناتوانن تا سەعات دەی پێش نیوەڕۆ خەریکی نانی
بەیانی بن، لەبەرامبەردا مراجع و خەڵکی خاوەن کار چاوەڕێی مەرحەمەتی تێربونی دەزگای
بەڕێوەبردن بن بۆ ڕاپەڕاندنی کارێک. کاتێک ئابوری
نێودەوڵەتی دەبێت، ئەوکات نەتەوەخوازیی لە بابەتێکی انتزاعی و ئەفسانەی دەبێت
ئەمرێکی واقعی. شەڕی دنیای مۆدێرن کرۆکی ئابوریەکەیەتی. پایەکانی ئابوری بەهێز
دەتکاتە فیگەرێکی دیار، نەتەوەخوازیش لە قۆناغی بانگەشەی خاڵی، دەبێتە ئەمرێکی
واقعی بۆ باشکردنی مەعیشەت و خەمی کۆمەڵگا و شەفافیەت دانانی ڕێسا و ڕێگای تۆکمە. کورد بون هیچ ڕێگایەکی نییە جگە لە بیرکردنەوە وەک دنیای مۆدێرن، نەک
دەستخستنی دەوڵەت بۆ هەموو کایەک و سیاسەتی ناسیۆنالیزمی چەقبەستوو.