374وتار

کەشتیەکانی پشت سەرتان بسوتێنن!!

5/18/2022 9:30:00 PM
د. ئاودێر جەمیل


ئەم ڕستەیەی سەرەوە ناوبانگێکی باوی لە مێژووی جیهان هەیە، #طاق_ابن_زياد، یان تاریقی کوڕی زیاد سەرکردەیەکی ئازای سەردەمی ئەمەویەکان بوو لە مانگی ڕەمەزانی ساڵی ٩٢ هیجری توانی فەتحی اندلس  بکات، باسەکە لەسەر ئەم پیاوە نییە بەلام شتێکی گرنگ و پەندێکی گرنگ مرۆڤ ئەتوانی فێر ببێت لەم جەنگە ئەوەیە کاتێک تارق لەگەڵ جەنگاوەرەکانی جەزیرەکە تێ ئەپەڕێن و دەپەڕنە ئەوبەری ئاوەکە هەموو کەشتیەکان بەدوای خۆیاندا دەسوتێن، ئەمەش بەواتای استقامەت و بەردەوام بون، بەواتای کۆڵنەدان بۆ سەرکەوتن، بەواتای تراجع نەکردن لەو پرنسیپانەی کەی بۆی دەجەنگان.

 #نەوشیروان_مستەفا کەشتیەکانی پشت سەرمانی سوتاند بڕیارماندا تا دوانەفەس پشتگیری لە دیموکراسی پرنسیپەکانی بین، زۆرمان لە خێزانی پێشمەرگە و تێکۆشەرە کانی ئەم نیشتمانە گەورە بوین چەک و خەبات دوانەی کی دانەبڕاو بینراوی ناو ماڵ و خێزانەکانمان بووە، بەلام هەموو پێکەوە چەک و مەخزەن و تفاقی سەربازیەکانمان فڕێداو خۆمان بێ بەری کرد لە بۆنی باروت، پێمان وابوو چەک تەنها بۆ لایەنی یاسایی ئەم وڵاتە دەبێت بەکار بهێندرێت، گەرچی باش دەزانین لە ئێستادا چەک ئەوەنە سوک و زەلیلە بەدەست زۆرکەسی ناشایستەو کەرامەت شکێن دەبینرێت، جیا لە مەبەستی خۆی بە ڕۆژی ڕون بەکار دەهێنرێت.

بابەتەکە ئەوەیە نابێ بهڵین ئاڕستەی شۆڕشی گۆڕانکاری و خەباتی مەدەنیمان لێ بگۆڕن، نابێت بهڵین وەک خۆیانمان لێ بکەنەوە، گۆڕانکاری تاقەتی زۆر و عەسابی ساردی ئەوێت، لە دونیا زۆر لە شۆڕشەکان بەهۆی پلانی نەیارەکانیان شوێنراوە ، شۆڕشگێرانی فەرەنسی پاش ماوەیەک بەهۆی ترس و دڵەڕاوکێی دەوروبەر کەوتنە گیانی خۆیان لە ئامانجی شۆڕش دورکەوتنەوە. زۆر دورنا، بەهاری عەرەبی بەرگێکی تیرۆریان کرد بە بەردا، نموونەی سەرکەوتوی بەهاری عەرەبی تونس بوو کەتێیدا دەست بۆ چەک نەبرا، بەلام نموونەی شکستی بەهاری عەرەبی سوریا بوو بە پلانی نەیاران و خائینین بەرگی تیرۆریان خست بە باڵایدا، ئێستا زۆرێک ئاواتی سەردەمی ئەسەد ئەخوازن.

پلانێکی تۆکمە لە ئارادایە بۆ یەکسان کردنی بەهادار و بێ بەهاکان، گۆرانخواز و چەقبەستوەکان ( لێرەدا مەبەست لە کۆی حزب و خەڵکانی گۆرانخوازە، نەک بە تەنها بزوتنەوەگۆڕان)، وا مەزانن تەنها ئێمەین لەم جیهانە گەورەدا فێڵمان لێ دەکرێت، نمونە زۆرن، میسری دوای موبارەک کە محمد مورسی بەچ غەدرێک لابرا، دوباره کردنەوەی هەڵبژاردنەکان لە تورکیا لە ساڵانی ڕابردوودا، ئەو غەدرە گەورەی لە خەڵک و شۆڕشی سوریا کرا، ئێمە یەکەم کەس نین و کۆتاش نابین، بەڵام ئەوەی گرنگە بمێنێتەوە بەهای گۆڕان و گۆڕانخوازیە بۆ هەموو خەڵکێکی گۆڕان خواز بێ لەبەرچاوگرتنی ئایدۆلۆجیا و حزب و لایەنێکی دیاری کراو، پشوو درێژ بن کەشتیە سوتاوەکان پاش سەرکەوتن تازەتر و مۆدێرن تر دروست ئەکەین پشت بەخوا و خەڵکی دلێر و بەویژدان.

لە ساڵ یادی کۆچی سەرکردەی تێکۆشەر، نەوشیروان مستەفا، درود بۆ گیانی پاک و استقامەت و خۆڕاگریت پیاوی سپی.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن