چەرچڵ و دهوڵهمهندی زمانی کوردی
12/7/2022 4:30:00 PM
مەعاز فەرحان
ئەمریکا و بەریتانیا دەیانەوێت،
تورکیا داخڵی جەنگی دووەمی جیهانی بێ، بۆ ئەوەش چەرچڵ و رۆزفێڵت بانگهێشتی سەرۆک کۆماری
تورکیا عیسمەت ئینۆنۆ دەکەن بۆ قاهیرە.
لە کۆبونەوەکەدا وەڵامی
عیسمەت پاشایان بە دڵ نابێ، پرسی کورد دەهێننە ناوەوە، شاندە ئینگلیزییەکە خەڵکانی
رۆژهەڵاتناس و شارەزای زمانیان لەگەڵ دەبێ.
چەرچڵ، بە عیسمەت دەڵێ
پاشا تۆ کوردی دەزانی، ئەویش سەری سوڕ دەمێنێ و وەزیری دەرەوە لە جیاتی عیسمەت
پاشا جواب دەداتەوە "گەورەم ئێمە کوردی نازانین، لای ئێمە بە کوردیش قسە ناکرێت
زمانێکی ئاواش لە تورکیا نیە".
چەرچڵ، لە یەکێک لە پیاوەکانی
دەپرسێ "مستەر ئەو قسەیە ڕاستە، ئایا زمانێک نیە بەناوی زمانی کوردی". ئەویش
دەڵێ چۆن ئەو زمانە نیە گەورەم، بەڵکو زمان و ئەدەبیاتێکی زۆر دەوڵەمەندیشیان هەیە،
ئەگەر بتانەوێ شیعرێکتان لە دیوانی جزیری بۆ دەخوێنمەوە؟. چەرچڵ دەڵێ بیخوێنە.
کە شیعرەکە دەخوێنێتەوە
چەرچڵ داوا دەکات هەر لەوێدا بۆ زمانەکانی، فەرەنسی، ئینگلیزی، تورکی وەربگێڕدرێت،
ئینجا چەرچڵ بە شاندە تورکییەکە دەڵێ جەناب وەرە پێمبڵێ لەو سێ زمانە وەرگێڕ ناچار
بووە چەند وشەی بێگانە بەکاربهێنێت.
لە فەرەنسیەکە هیچ وشەیەک
نابێ و لە ئینگلیزییەکە چوار پێنج وشەی لاتینی هەبووەو لە تێکستە کوردییەکە سێ
چوار وشەی عەرەبی، کە دەچنە سەر تورکییەکە جگە لە ئامڕازەکانی لکاندن، هیچ وشەیەکی
تورکی نەبووە، هەموو وشەکان بە ئەسڵ، عەرەبی، فارسی، زمانەکانی دیکەی ئەوروپا بوون.
چەرچڵ هەر چوار وەرگێڕانەکە
دەخاتە بەردەمیان و دەڵێ "شەرم نییە بەڕێزینە؟ سەیرکەن ئەوەش دەوڵەمەندی زمانی
کوردییە کە ڕێژەیەکی زۆری گەلەکەتان زمانی دایکیانەو ئێوەش دەڵێن بوونی نییە".
سەرچاوە;
بیرەوەرییەکانی موسا عەنتەر،
وەرگێڕانی محەمەد عزەدین..
ئەم بەسەرهاتە وەزیری
دەرەوەی تورکیا بۆ موسا عەنتەری گێڕاوەتەوە..