ئیشی نەتەوەیەکگرتوەکان
5/25/2022 12:03:00 PM
مەعاز فەرحان
ئیشی نەتەوەیەکگرتوەکان، وەکو
ئەحلام موستەغانمی دەڵێ ئەوەیە "نیشتمانمان لێدەستێنێ و خێمەمان
دەداتێ"، کەچی هه‌ندێ له خەڵک و معارەزەی هەرێم دڵیان بە لێدوانێکی پلاسخارت خۆشە له‌باره‌ی
زۆنی زه‌رد و سه‌وز، وه‌ك ئه‌وه‌ی ئه‌مریكا به‌مه نه‌زانێ.
نوێنەرانی نەتەوەیەکگرتوەکان و
کونسوڵ و باڵیۆزی وڵاتانی خۆرئاوا، لە دوای روخانی سەدامەوە زۆربەی ئیشەکەیان بووە
بە موجامەلەی دەسەڵاتدارانی هەرێم و بەغدا، بەدرێژایی ۱۹ ساڵی رابردوو، نوێنەری وڵاتان لەنێوان خەڵک دەسەڵاتداراندا، چینی
دووەمیان هەڵبژاردوە.
ئه‌گه‌ر قه‌رار بێت نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان
و وڵاتانی خۆرئاوا، هێزێك بخه‌نه جێگه‌ی پارتی و یه‌كێتی ئه‌وا نه‌وشیروان مسته‌فایان
ده‌خست، كه‌چی له هه‌ستیارترین دۆخه‌كاندا پشتیوانی پارتی و یه‌كێتیان كرد.
باڵیۆزی ئەمریکا، دوایین نان
خواردنی لە عێراق برده "بارزان"، کەچی هەیە دڵی بەوە خۆشە، لە ڕاپۆرتی
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکادا، پارتی و یەکێتی بە پێشێلکاریی مافی مرۆڤ
تۆمەتبارکراون.
دوایین هەڵبژاردن بەڵگەیە لەسەر
ئەوەی دەسەڵاتی هەرێم، لەناوخۆدا شەرعیەتێکی وای نەماوە، بەڵام یەکێک لە
هۆکارەکانی مانەوەی پشتگیری نێودەوڵەتییە.
تا ئێستا، قەراری ئەمریکاو وڵاتانی
ئەوروپاش مانەوەی ئەم قەوارەیە بەم مۆدێلە دەسەڵاتدارییە، ئەمریکا پارە بە
پێشمەرگە دەداو راهێنانی پێدەکات، بۆ دڵنەوایی جار جارەش کونسوڵەکەیان لەگەڵ
رۆژنامەنوسان و چالاکوانان باسی دیموکراسی و مافی مرۆڤ دەکەن, كه‌چی خۆپیشاندان گه‌یشته
قایمی هه‌ر به پێشمه‌رگه چالاكوانه‌كان سه‌ركوت ده‌كرێن.
پلاسخارت، كه ده‌زگاكه‌ی بارێكی گه‌وره‌یه
به‌سه‌ر مرۆڤایه‌تیه‌وه، هەر وەکو مستەفا کازمییە، کە ماوەیه‌ک وەک فریادڕەس
وێناکراو کەچی دۆستی پلەیەکی دەسەڵاتدارانی هەرێم دەرچوو.