536وتار

رۆژی رەشبگیری

8/7/2022 4:38:00 PM
عەدنان عوسمان

دوێنێ، ٦ ی ٨ی ٢٠٢٢، رۆژی رەشبگیری بوو لە کوردستان، لە هەڵمەتێکدا دەسەڵاتی هەرێم زیاد لە ٦٠٠ هاوڵاتی بێ هیچ پاساوێک بە شێوەیەکی نا ئینسانیانە دەستگیر کرد. بەشێکی بەرچاویان رۆژنامەنوس و پەرلەمانتار و چالاکوانن. هەمو ئەوانەی کە گیراون، بێ هیچ هۆکارێک و پاساوێک بوە، چونکە نە توندوتیژی رویداوە، نەهێرش بۆ سەر دامودەزگاکان. ئەوەی رویدا جگە لە ئاماژەیەک بۆ عەقڵیەتی نادیموکراسی و روحی پاوانخوازی و رێزنەگرتن لە ئازادیەکان هیچی تر نیە.

‎بە کورتیش سێ ئاماژەو دیاردە لەم هەنگاوەدا بەدی ئەکرێت:

‎یەکەم: دەسەڵاتدارانی کوردستان کە لە بەغدا پشتگیری دیموکراسیەت و مافی خۆپیشاندان ئەکەن تەنها لە ترسی سەید موقتەدایە. دەنا هیچ باوەڕێکیان بەو پرەنسیپانە نیەو دوژمنی سەرسەختی هەمو جۆرە ئازادیەکن.

‎دوەم: نەوەی دوەمی حوکمڕان لە هەردوو زۆندا، کە هەمو ژیانیان لە رۆژئاوا بەسەر بردوە، نمونەیەکی گەورەی روحی دیکتاتۆری و تەنگەنەفەسین بەرامبەر ئازادیەکان. رەفتارەکانیان زەنگێکی مەترسیدارە بۆ ئایندەی حوکمڕانیان.

‎سێیەم: پارێزگاری سلێمانی کە دەبێ سەرۆکی لیژنەی ئەمنی بێت، یەک وشەو یەک هەڵوێستی لەسەر ئەو رەشبگیری و عەسکەرتاریەتە نەبوو. ئەو زاتە هەم پێشتر رۆژنامەنوس بوەو هەمیش ئێستا لە حزبێکە قسە لەسەر ئازادی خۆپیشاندان ئەکات!.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن