دەبێ بیر لە هەنگاوێک بکرێتەوە
5/6/2021 4:04:00 PM
عەدنان عوسمان
ئەو کاتەی کاری رۆژنامەنوسیم ئەکرد، مانگانە وەیا چەند مانگ جارێک کۆمەڵێک دەزگای راگەیاندن لەگەڵ قونسڵخانەو نوێنەری وڵاتان دائەنیشتین. دواتر لە ماوەی ٤ ساڵی پەرلەمانیمدا بەهەمان شێوە زۆرێک لە نوێنەری وڵاتانی جیهان بەتایبەت ئەمریکاو ئەورپامان ئەبینی. لەو دانیشتنانە، ئێمە بە وردی و خەست و خۆڵی و داتاوە، باسمان لە گەندەڵی، ناعەدالەتی، فەوزای دەسەڵات، بێ سیستەمی، لاوازی پەرلەمان، نەبونی دەزگای چاودێری، هێزی حزبی و دەیان بابەتی ترمان ئەکرد.
ئەوەشمان وەک بەشێک لە هەوڵی فشارخستنە سەر دەسەڵات و حزبەکانیان ئەزانی لە پێناوی چاکسازی.
دادگایی کردن لەسەر ئەو جۆرە پەیوەندیانە، ریسواییەکی قانونی و سیاسی و ئەخلاقی گەورەیە.
ئەم هەنگاوەی دەسەڵاتی دادوەری کە دوابڕیاری خۆی داوە ویژدان ئاوایی بکات و بەتەواوی بچێتە پاڵ ناعەدالەتی و بەرەی گەندەڵکارانەوە، دەبێ ناچارمان بکات بیر لەوە بکەینەوە چۆن روبەروی خودی دەسەڵاتی دەستەمۆی دادوەریش ببینەوە.