331وتار

لە دەوڵەتی کوردییەوە بۆ بەغدادچییەتی!؟

6/8/2022 10:58:00 AM
سالاری بازیان

عێراق لە دروسبوونییەوە تا هەنوکە، نەداهاتووی بۆ سەرکردەکانی هەبووە، نە بۆ خەڵکەکەی. وڵاتی نیفاق و شەڕ و خیانەت دەسەڵاتگەرای بووە...!؟

وەلێ ئەوەی لەهەموی زیاتر شۆکهێنەرە بۆخودی کوردە، چونکە نەخۆمان دەزانین چیمان دەوێت و نەئایندەمان دیارە، لەعێراقێدا خەباتی چەکداری بەناو ڕزگاری نیشتیمانی ستراتیژ و دروشمیگەلێکدا داوای مافی چارەی خۆنوسین و ئۆتۆنۆمی و دەوڵەتی سەربەخۆمان دەکرد و شاخ وداخ و خاک و دێهات و شارمان، هەزاران مڕۆڤی خێرلەخۆنەدیو دران بەدەمی ئاشی ئەم دروشمانەوە!؟


لەمەلیکیەوە بۆ جەبەڕوتی سەدام، قسەی سەرەتا و کۆتامان کۆتانی قەوانی نەتەوەپەرستی بەئاڵا و لۆگۆ و دروشمی بێ ئەرزشی جیاواز زۆرجار لەسەر ئۆتۆنۆمی مافی چارەنووس سەرزەنشتی یەکتریان دەکرد و یەکتریان دەخستە ڕیزی خیانەتە، تا دەگەیشته شەڕی خۆبەخۆوە!!.

وەلی لەئێستادا کەحکومەتی بەناو بەغداد  مەزهەبگەرایی و شەقام دار و بەردی بۆتە چێشتی مجيور، لەبچووکترین سیاسی تا گەوره‌ترين له چەپەوە تا ئەوپەری ڕاست، لەئیسلامی غێرە ئیسلامی پارچە پارچەبوون، بەڵام کورد بەگەرموگوڕییەوە سنگ کوتانییەتی بۆ باوەشی عێراق، دەمێ هەر یاوەرێک ئەکەوێتەوە دەڵێن: چارەسەرگەڕانەوەیە بۆ ژێر هەژمونی عێراق، لەکاتێکدا بەغداد نەحکومەتی ماوە نەشەرعییەتی یاسا و دەستووری، ڕۆژانه  پێشلکاری دەستور دەکەن، پەرلەمان و حکومەت سەرۆک ڕەوایەتی هەڵبژاردن بەدەست دەوڵەتانی هەرێمایەتی و زلهێزەکانەوە هەر پارچه‌ى  لەشوێنک، هەر کلیلی لەگیرفانی سەرکردەکانی هاوسێ و ئەمریکا و وڵاتانی دیکەدایە..

وەلێ کوردستان حەیاتەكه ريك  بەپێچەوانەوە هێندە لەرزۆک بێ متمانەیە دەڵێی هەنگیان لەداردا دۆزیوەتەوە، بو باوشى بەغداد  پێشبڕکێیانە... بەڕاستی خەندەدارە باسی تاپۆی ڕیفراندۆم نەتەوەبازی و نیشتیمانسازی گۆڕوگۆڕا و تونی بابەچوە بەجۆرێک ڕەنگدانەوەی لەناو کۆمەڵگادا گرتووە ئێستا دژی بەغداد قسەکردن ڕیسکە و لەوەیە دژی عێراق چیی بێت،  یان بگیرێت، یاخود لەلایەن میللەتەوە جنێوباران بکرێت!؟ چەندین ساڵ شەڕ و فرۆشتنی  کوردایەتی سنور کەرکوک حەمرین، مافی، چارەنوس، ریفراندۆم ئەی چیی!؟ جێگه ى خۆیەتی بپرسین کە گروپێک کە پێیان دەوترا عێراقیچی  ، لەئێستادا لەجێگەی خۆیەتی لە دادگای فیدراڵی سکاڵا بکەن!؟  ئەم فۆرم و چەشنه لەگوتاری ئێستای سەرانی کورد دەرخەری ئەو ڕاستییە کە دەسەڵات و کۆمەڵگا بۆشایەکی هێندە مەترسیدار دروستبووە، متمانە و بەیەکەوەبوون هێندە لەڕو لاوازبووە بەدوژمنانی دوێنی کە بەغداد بۆ یەکتری ئەترسێنن دەسەڵات دەڵیت: چارەسەر لەچوارچێوەیعێڕاقێدایه خەڵکیش ڕازییە بەحکومڕانی بەغداد، کەواتە دەرئەنجام بەبێ ئاکامی گەیشتن خودمختاری خۆبەرێۆبەری شکستی خوارد، ێگومان ئەمەش بەرئەساسی فاشلی سی ساڵ لەحکومەتداری بووە هۆکاری بنەڕەتی لەناوبردنی هیوا و ئاواتەکانی گەیشتن بەدەوڵەت و سەربەخۆی کورد.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن