نامەکەی خامەنەئی بۆ بارزانی
2/1/2022 4:23:00 PM
سالاری بازیان
لە دونيابينی
جمهوری ئيسلامی ئێراندا، نامەی رەهبەر بارتەقای ئەو ڕيسالەيە پيرۆزە کە پێغەمبەر ناردی
بۆ وڵاتانی دراوسێێ ، ناوەڕۆکی نامەکەش، بۆ بارزانی دەستکەوتێکی گەورەيە. گێڕانەوەی
متمانەيە کە بەهۆی ڕيفراندۆمەوە. زيانی بەرکەوتووە پەيامی نامەکە بريتيە لە:
١- دانپێدانانی و ناساندنی بارەگای بارزانی .
٢- بارزانی وەکو مەرجەعيیەتی هەرێم حسابی
بۆ دەکرێت .
٣- پاراستنی سنوری ئاسمانی و زەمينی باشوری
کوردستان .
بەپێچەوانەوە بەدەنگەوە
نەهاتنی پەيامەکە دوور نيیە کوردستان و پايتەختەکەی ببێتە مەيدان ڕەمی باڵگەردە و
بێ سەر نشينەکان .
هەرچەندە پێناچێ
بارزانی بێمنەت بێت و درکیی بە مەترسيەکانی کردوە و لەيەکەم کاردانەوەدا (نێچيرڤان
بارزانی) دەنێرێتە نەجەف ، بەڵام ئەگەر لە گۆشەنيگای قەوارەی هەرێمەوە خوێندنەوەی
بۆ بکرێت، تائەم ساتەوەختە هيچ يەکێ لەو پەرچەکردارانەوە مامەڵە کردن لەگەڵ دۆخ و
هەلومەجەکە بەقازانج و و بەرژەوەندی هەرێمی کوردستان لێک نادرێتەوە و
هاوکات چەندين
پرسياری جەوهەری بەدوای خۆيدا دەهێنێت؟؟
١- بارزانی دەبوو لە ڕەوشێکی وادا دەستەجەمعیی
نێوان حيزبە سياسيەکان ڕەچاو بکات و لەم دەرفەتە مێژوويیەدا کورد يەکدەنگ و يەك هەڵوێست بن و بە پرۆژەوە لە ڕوانگەی بەرژەوەندی باڵای هەێم وەڵامی پەيام لەم شێوەيەو هاوپەيمانییەتانەی لەگەڵ حيزب و لایەنە
عێراقيیەکان بکردايە!!
٢- پۆستەکانی بەغداد ئەوەندە گرنگن تا ماڵی کورد پارچە پارچە بکات؟
٣/هاوپەيمانیتی لەگەڵ حيزبە عێراقیيەکان
ماددەی (١٤٠)دۆسيەی پێشمەرگە و بودجەی هەرێم و دەيان کێشەی دیکەی هەڵواسراو بوونەتە
نووسراو و وەسيقەی ئيمزا کراو؟؟!!
٤دام و دەزگا دەستورییەکانی
هەرێم لە کوێی ئەم گۆڕانکاریانەنەدان؟
٥- ئەگەر هەژموونی
ووڵاتانی زلهێز ئەوەندە کاريگەريان بەسەر عێراقەوە هەبێت چی دڵنیایی و گەرەنتيەك هەيە
بۆ ئەو هاوپەيمانییەتییەی لە نێوان کوتلە سياسيەکاندا هەيە، لە خۆلاسەی کەلام عێراقی
ديموکراتی حکومەتی زۆرينە و کەمينە وەك کۆتایی ئاوە لە دۆڵا نايەتەدی و هەڵواسينی قەوارەی هەرێميش بەم
دونيابينیەوە سەری قەوارەکە دەخوات.
باشترين کار لە ئێستادا کۆکردنەوەی سەرجەم حيزبە
سياسيەکانە بەدەستپێشخەری بارزانی و کردنەوەی گرێ کوێرەی سەرۆك کۆمار…