492وتار

2022 دوركەوتنەوەی قەڵای هەولێرو قەڵاچوالان

1/2/2022 12:10:00 PM
سالاری بازیان


كاتێك (جەنگیزخانی مەغۆل) نەیتوانی شاری بوخارا بگرێت، نامەیەكی نوسی كە هەر كەس لەگەڵ ئێمە بێت سەروماڵی پارێزراوە. گروپێك پەیوەندی كرد... جەنگیزخان گوتی ئێوە شارەكەم بۆ كۆنتڕۆڵ بكەن، فەرمانڕەوایی شارەكە بۆ خۆتان. دوای سەركەوتنی گروپەكە، جەنگیزخان فەرمانی دا كە بیانكوژن، زیندە بەچاڵیان بكەن، ئەوانە وەفایان بۆ میللەتی خۆیان نەبوو، بەدڵنیاییەوە بۆ ئێمەشیان نابێ.

ئاماژەكان پێماندەڵێن ساڵێكی سەختی سیاسی و پڕ لەكێشمەكێشی ئابوریی دەبێت بۆ عێراق و كوردستانیش.

هەریەك لە وڵاتانی ئەمریكا و توركیا و ئێران كە بەشداریی كردارییان هەیە، وڵات بە نوێنەرەكانیان ئەسپێرن، پاراستنی بەرژەوەندییەكانی زلهێزەكانیش فاكتەری بەیەكدادانی گروپە سیاسییە هەمەجۆرەكان دەبێ لەناوخۆدا. ئەگەری دووركەوتنەوەی هەردوو قەڵای (هەولێر و قەڵاچوالان)، یەكێكە لە ئەگەرە مەترسیدارەكان بەڵام بەدیزاین و نەخشەی جیاوازەوە.

نزیكبوونەوەی هێڵی (مه كگورك و جەمیل بایك و مەزڵوم كۆبانی، تاڵەبانی، موقتەدا سەدر) و جارێكیتریش هاتنەوەى (لاهور شێخ جەنگی) بۆ كایەی سیاسیى چاوەروان كراوه بەيەكەوه بازنەى ئه م هێڵه تازەيه تەواو بكه ن …. و پێچەوانەشدا هێڵی (رئيسى ئەردۆغان و بارزانی و مالیكی)  وەك رایەڵەیەكى تازه تانو پۆى ده ركەوتوە  
هه رچەنده هه رسات  بەرژەوەندییان خواستى چارەسەرى كيشه كانيان لە بچوكترین گۆڕانكاریدا ئەوەی دەستبەتاڵ لە گۆڕەپانەكەدا دێتەدەر: كوردە!. دواتریش وەك (ئەشرەف غەنی) گوتەنی دەڵێن ئەمریكا بێ وەفا بوو!.
لەژێر چەتری ئەم دونیابینییەدا، سەركردایەتی كورد دەبێ تەدبیری بەیەكەوە بڕینی ئەم ڕێگا سەختە بكەن، ئەگەرنا مەترسییەكانی سەر رێگامان مەترسیدار و كوشندەیە.

هەرچه ندە لێكترازانی هێزە شیعییەكان و هەڵگیرسانی شەڕی خۆبەخۆ، تيكچونى دۆخى عيراق ئه گه رى سوربونى شه قامەكان وه ك بژارده ى تۆڵەكردنەوه  لە ئاسوى به رنامه رێزى زلهيزاندا وەك ديارى بۆ عيراق له ئاسۆدا ده بينرێ ،، سه رەراى كێشمه كيشى پێكهينانى حكومت و دژواركردنی گرێ كوێرەی هەردوو پۆستی سەرۆك كۆمار و پارێزگاری كەركوك، بۆ كوردستانيش كه له ئه نجامى  نەبونى سيسته ميكى دروست جوداخوازى بنياتنه ر بۆ بەرێوه بردن له پاشكۆَيه تى بۆ ناوەند و قەیرانی ئابوریی و مەترسییەكان بۆسەر قەوارەی هەرێم، بێ ئەرزشكردنى ده زگا ده ستوريەكان مسخره بازى ناردنى موچه و دابه شكردنى لەلایەن حكومەتەوه و به شێوازيك ئه ركيان بژاردن و دابەش كردنه ،،،!!! كۆچی بەلێشاوى گەنجان كەمڕەنگى به شدارى سياسى پارته جياوازەكانى
گەورەبونى درزى نێوان خه ڵك هه ردو قەڵاكە و نەبونى پڕۆَژه يه كى ستراتيژى
نەته وەیى وه ك خاڵى كۆكەرەوە، له به رئه وه  سورى ژيانى سياسیمان ده ڵيت  ريگه ى دروستبونى هێزيكى  سياسى به فورمى جياواز به جوريك  له ئه زمونى رابردو نەچێت كه (زۆرینەى كورسى په رلەمانيش مسۆگه ر بكات نه توانێ هيچ له دۆخەكه بگۆڕدرێت) زەخيرەی زمينەيه كى سياسي بەسودوەرگرتن لەم ماڵه شێواوەی كوردى، تێكچونى ريزبەندیيه هەرێمايەتيه كان، ئەگه رى حزبى به ديل دێته گۆڕێ، ئەگەر سەرنە كێشى بۆ ئاشوبى كورد به كورد.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن