کۆشکی سپی بۆ ڕۆژی ڕەش
3/3/2022 2:35:00 PM
سالاری بازیان
کاتێک روسیا ڕێبەرایەتی نیوەی جیهانی دەکرد ھێز ھێزی عەقڵ و فەلسەفەی ماركسیزم بەر ئەساسی شۆرشێکی گەورەی مرۆڤایەتی فەتحی دڵ و عەقڵەکانی دەکرد، شۆرشێکی زنجیرەی بەیەکەوە بەستراو و تێکەڵاو له پەیامی مرۆڤ و مافی خوراوی گەلان له وته بەناوبانگەكەی جی گیفارا (چەوسانەوە له كوێ بێت منیش لەوێم )کاتێکیش خودی سیستمەكه کێشەی بۆ دروست بوو له پراكتیزیدا وەك تەزبیح هەڵوەشا، بەڵام نمونەی ناوازه دەگمەنەكەی (كوبا )بوو كە چراكانی دەوڵەتەکەی روناكیی دەگەیشته دەوڵەتی ئەمریکا لەو كاتەدا، كەسیستمی سۆشیالیستی هەرەسی هێینابوو، بەڵام( ڤیدڵ كاسترۆ)كەلە وەڵامی رۆژنامەنوسێكدا وتی:"ئەگەر قەرارە دنیا شەش ملیارد بێت پێنج ملیارد و نۆسەد و نەوەدو نۆی لایەك بێیت و من بەتەنها لەسەر بیروباوەڕی خۆمم".
له ئێستاشدا خەونی پۆتین بەڕێگای هێز بوو گەڕانەوە بۆ ئەو رابردووە بێشك بەدی نایەت..دەستبردن بۆ داگیركردنی دەوڵەتێکی تر بەھێزی سەربازی شكست دەخوات لوتی ملهوڕی پوتین دەدات بەداری غرورداو له گردابی شكست خەبەری دەبێتەوە، چونكه کەوتنی ئۆکراین واته کەوتنی تاك جەمسەری ئەمریکا و ئەوروپا دەخاتە بەردەم شكستی گەورە .
ھەرچەندە متمانه، یان لای گەلانی خوارمیانەكەم رەنگ بێ متمانەبوه كەدێرزەمانه (عەبدوڵا ئۆچەلان پێشبینی ڕەوشی تێکچونی دنیا تاك جەمسەری نابووتبونی هەیمەنگەرایی ئەمریكا دەكات، وەلێ جێگەی داخه بۆ خاتری كوردبوون له بری ئەوەی دنیا وەك فەیلەسوفێكی دەگمەن مامەڵەی لەگەڵ کەن سوود له دنیابینی و پێشبینی وەربگرن له گەله كۆمەیەكی. نێودەوڵەتی وابیست و دوو ساڵە به تاشه بەردەکانی ئیمڕالیەوە گرێ دراوه...)
بەپێچەوانەوە ئەگه ر روسیا سەربكەوێت دەبێتە سەنتەری بڕیاردانی جیهانی لەرێگەی هێزەوە ئەمەش هاتنەدی قورس سەخت و تەواوی جیهان هەڵدەگێڕێتەوە...وەلێ ئەوەی پرسیاری جەوهەریه ئایا جیهان دەگەڕێتەوە بۆ پێش ڕۆژێ ئایەگێژاوی ئەم فیتنەیە ھاوکێشەکان چی لێدەکات؟ ئەگەری جەنگی جیھانی و چەندەها لێكەوتەی تر ...
سەرەڕای دەرکەوتنی تان و پۆی ریزبەندی تازه و لیكەوتەكانی دیمەنی ئوكراین پێمان دەڵێت:" ئەی ئێمەی كورد چی بكەین ...؟ كه كوردبه حوكمی پیگەكەی لەم گیژاوی جه نگەدا بێکاریگەر نابێت بە تایبەت پێدەچێت بڕیاری دادگای فیدڕالی عێراق هاوكاری روسیا بێت بۆ زیاتر فشارکردن لەسەر ئەوروپا، وەلێ به دیوێکی تردا توركیا نەی شاردۆتەوه پشتیوانی له ئۆكراین دەكات له ئێستاشدا كوردستان پارتی دیموكرات فرۆشتنی گازەكەی رێگای بەدیل لەگەڵ توركیا واژۆ كردوه و پێدەچێت ڕۆڵی زلھێزەکان و كوردستان كەخۆی بخاتەبەردەم ڕیسکێکی مەترسیدار واتەشەڕی ئۆکراین بەخوینهێنەری گۆرانکاری سیاسی لەدایكبوونی تەنگەژەی جۆراو جۆرە، واته دەبێت مەتبەخی سیاسی كورد له حاڵی حازردا لە مەتبەخێكی توێژینەوەی ورد به سوود وەرگرتن له ڕەوشەكه نەكەوینەوه جارێكی تر بەردەم هاڕینی چەرخی دەوروبەرمان
نازانم مەتبەخی لەو شێوەیه هەمانه یان ناگات بەپۆست و پۆست بازی پوشاڵی جناح جناح بازی بێنن رێگە چاره ئەگەرەکان تەتەڵە و گێژ بکەن لایەنیکەم كوردستان و خەڵكەكەی نەدرێته دەستی قەدەر، چونكه رەوشی ئۆكراین سەرۆكی میلەتەكەی هەرگۆشەیەكی نامە و پەیامی گەورەی تێدایه بۆ كورد و كوردستانیان ئیستا سەرۆكی ئۆكراین دەبێته ڕەمزی بەرخودان دوێنێ سەرۆكی ئەفغانستان بوه ڕەمزی ڕاكردن سەرۆكی ئۆكراین له دەستی میلەتەكەی هەڵنایە، بەڵكو له پێناوی میلەتەكەیدا دەجەنگێ گیان بەخت دەكات هەردووكیان هێلكەكانیان خستبوه سەبەتەی ئەمریكا و ئەوورپا، سەرۆكی ئۆكراین ئەزموونی كوشتن و بڕینی نییه، بەڵكو ئەكتەرێكی كۆمیدی بوو، جیهان و مافی مرۆڤ و یەكێتی ئەورپا و ئەمریكا دەخاته بەردەم هەڵبژاردەی سەر سورهێنەر شەمەزاركەر جارێكیتر مۆرال و سیاسەت و دنیا لیبراڵیزم تاك جەمسەری دەخاتە بەردەم پرسیار تەكنەلۆجیا ئیرادەی مرۆڤ ڕووبەڕوو دەکاتەوە ، ڕاکردن و هەڵاتنی دەگۆڕێت بۆ مەرگ له سەنگەردا مەرگ لەسەر قەرەوێلەی بیمارستانەكانی دەرەوەی وڵات بە نەفرەت دەكات رێگەیەك ده گرێته به ر ئەویش یان سەركەوتن، یا نیشتمان دەكاته گۆڕەستان، ڕەوشی ئۆكراین و سەرۆكەكەی و میللەتەكەی مافی مرۆڤ و دیموكراسی نەتەوه یەكگرتوەكان دەخاته بەردەم دووڕیانی مانەوەیەكی پراكتیزکراو، یان بەدەردی كۆمەڵەی گەلان دەچێت!! خوڵاصه جوانترین ڕسته بوو كه سەرۆكی كه دەڵێت:" كۆشكی سپی بۆ رۆژی ڕەش نابێت" و ده بێت لەم ڕستەیه كورد پەند و وانه وەربگرێت.!!