670وتار

قه واره ى هه ريم به چى له ناوده چيت؟

12/29/2021 3:04:00 PM
سالاری بازیان



ئەگێڕنەوە لە سەروبەندی سەرکەوتنى شۆڕشی سۆڤییەتدا کەسێک لە مەیدانى سورى  مۆسکۆدا ، ڕۆژنامەی پەخش ئەکرد و ئاسایش دەستگیریان کرد، بەڵام دوای لێکۆڵینەوە تێگەیشتن هەموو ڕۆژنامەکان سپین و هچیان لەسەر نەنووسراوە، وتیان بۆچی ڕۆژنامەی سپی دابەش ئەکەیت؟. وتی: ئیتر شتێک بۆ نووسین نەماوەتەوە،!!!!!!!!!!!!!!!

ئاشى حزبایەتی لەژێر دروشمی کوردایەتیدا زۆری هاڕی، داخی زۆرنا بەجەرگ و دڵی دایک و باوکە بێچارەکانی نیشتیمان، هەزاران لاو بە بەجلوبەرگی خوێنینەوە زیندەبەچاڵ كران، هەزاران خەون و خۆزگە لەدار دران، بۆ کێ؟ بۆ دروستبوونی قەوارەیەک کە سەرکردوە و بنکردە خەیاڵی نەدەکردەوە کە ڕۆژێک حکومڕانی کوردی وا شه پرزه و په رته وازه بێت... لە كەشتییەكی نێو گەرداوێك  دەچێت کە نازانريت لەکوێ لەنگەر و ئارام ئەگرێ.

عەزیزان! ئەوەی هەرێم لەناوئەبات (30) ساڵ حکومڕانی ناتەندروستە، نەبوونی سوپایەکی نیشتیمانی خاوەن هزر و باوەڕە، تاڵانبردنی ژێرخانی ئابوریە، نادادی و گەندەڵی و گەندەخۆرییە، شه لكردنى بنەماکانی دیموکراسی و گەڕانەوەیە بۆ سیستەمی خانەوادەگەرای سوڵتانی پڕ لەکێشمەکێشمی بنەماڵەیی لەناو کۆشکە سوڵتانییەکاندا، دروستکردنی ئاشوبی سیاسی و ئابووری و کۆمەڵایەتییە، دابەشبوونی کۆمەڵگایە  بۆ دووبەرەی لێک دابڕاو کە زۆرینەی کۆمەڵگا باوةريان بەم شێوازه له حكومرانى نه ماوه خاوەندارێتی لە سیستەمی هەرێم ناکەن، وەک (تاڵەبانی) وتەنی بەرێژەی (65%)ی کۆمەڵگا بێزی نەهاتووە دەنگمان پێبدات، ئه وه ى هەرێم لەناوئەبات کۆچی گەنجان و خنکاندنیان لەدەریاو كه نار و سه رسنورى ولاتانه، بێ ئەرزشكردنی زانکۆکان وياريكردنه به شعورى موچه خوران. چاورانى به زه ى نازو نوزى ٢٠٠ملياره كه ى پايته خته.
لەناوبردنی دیمۆگرافی و بەشارکردن لەناوبردنی گوندەکان وسوتماككردنی بەرهەمهێنانی ناوخۆییە، نەبوونی دونیابینیەکی واقعییە بۆ داهاتوو.
مامەڵەکردن لەگەڵ بەرژەوەندی زلهێزو وڵاتی دراوسێ و قوتبە سیاسییەکانی عێراق،شكستى  پرۆژەی نەتەوەییە لەبەردەم هەمینگەرای حزب حزبێنەدا. هیچ تاکێ تەمەنای ڕوخانی هەرێم و قەوارەکەی ناکات، چونكه نه قاچى راكات نه گيرفانى پره بفرى
 كەواتە ئەبێ وەستا و سەرکارەکانی وڵات بەنەخشە و دیواری چه ند ساله ى حوكمرانيدا بچنەوە، واز لە تۆمەت بەخشینەوە بێنن پلارگرتنه  فيسارو فلان بينن...
وه ك رؤژى رون. دياره كى باجى كيشه كانى هه ريم ده دات  و كيش هه ريمى گةيانده كوچه ى بن به ست.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن