378وتار

نەوتی لەعنەتی و ناڵەوهاواری دوو باوکی نیشتیمانم

12/24/2021 12:41:00 PM
سالاری بازیان

لەزستاندا سەهۆڵ دابەش بكه ن
لەهاویندا نەوت ! (نەجیب گەرمیانی).
(ئەی نیشتیمانی بێ گوێچکەم دەتەوێ هەرچی بیت و هەرچۆنێک بیت خۆشم بوێیت) شێرکۆ بێ کەس

چەند ڕۆژێکە ناڵەو فیغانی دوو کوردی کوردستانی ڕۆژهەڵات وباشور بونەتە لۆگۆی ڕاگەیاندنەکان

یەکێ لەنیشتمانی قازی دا لەدار ئەدرێ !!خانەوادەیەک بەدووکەڵی داربەڕو لەبێ نەوتی دا ئەخنکێن!
ئەو لەپێناو خود موختاریدا !!
خانەوادەیەک لەژێر سایەی خود موختاری دا روحیان دەرەچێ!
ئەو ئەڵێت خودا بەکوردی خەڵقی کردووم تاوانم کورد بونە ڕۆڵەکەم ئەکوژرێت!!
باوکی لەهێڵی پێشەوی پاراستی حکومەتی هەرێم دایە منداڵەکانی بەنیشتیمان سپارد نیشتیمانيش زۆر دڵ ڕەقانە جەرگیان سوتاند!!

لەوێ دوکانەکان دائەخرێن  !
لێرە تەنکەرەکان ڕانەوەستان !!

لەوێ لەپێناو حزبدا بەخت ئەبن !
بەڵام لێرە حزب نیشتمان ئەفروشێ!!

 لەو لاتریش تورکیاو ئاگر ئاسن بەسەر کوردا ئەبارێنێ
ئەردوغان بۆ ئالان کوردی ئەگری !!
لیرە نەوتی وڵاتی بۆ 50 ساڵ هەڕاجی وەک دیاری  پى ئه درێ !!!

دوو سەرزەمینی جیاواز دوو ناڵەو هاواری وەک یەک دوو خنکانی وەک یەک دوو حەسرەتی تەواو جیاواز
یەکێک بۆ ئازادی نیشتمان !!
خانەوادەیە لەنیشتیمانی ئازاددا خنکاو  !!دوو باوکی گیرفان خاڵی یەکێ لەسایەی عەجەمدا !!و یەکێ لەسایەی خانەوادە سوڵتانیەکانی کوردستان....

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن