گەمەی سیاسی..
6/30/2021 9:57:00 PM
عەزیز ئەحمەد
لەئێستادا بزوتنەوەی گۆڕان جوانترین گەمەی سیاسی دەکات. گۆڕان حزبێکی مەدەنییە لەدۆخی وەها قەیراناوی نەک گەشە ناکات بەلکو لەپاشەکشە دەبی قەیرانەکان لەماوەی چەند سالی ڕابردوو قوڕس بوون بۆ کۆمەلگەوبزوتنەوەی گۆڕان ، لەدۆخی وادا، فەزای ئازادی ودیموکراسی بەرتەسک دەبێ گرتنو ڕاوەدوونانی ئازادی خوازان و چالاکوانان دێتەپێش و هێز ڕۆل دە بینی نان بڕین و پاشەکەوتی موچەو باجو ڕسومات کەوتە سەرخلک لەڕووی سایکۆلۆجی خەلک بەهیوایە تەنهاکارێکی هەبێ و بژیێ یا موچەکەی لەکاتی خۆی پێبدرێ لەبەرامبەریشدا گەندەلکاران زیاتر لەجاران گەندەلی دەکەن و کۆمپانیای شەخسی لەسنورەکان زیاد دەکەن وکرێی ئاو کارەباو سوتەمەنی زیاد دەکەن ، قۆرغاری لەسەر زەوی و ئیش وکاری بازاڕ لەلایەن دەست ڕۆیشتوان زیاد بووە.
واتە گۆڕان ڕێکەوتنێکی سیاسی هەبوو بۆ بەشداری لەحکومەت بەمەرجی پڕۆژەکانی لە کابینەی نۆ ڕەنگ بداتەوە، بەلام دەبینین پارتی نەک جێ بەجێی ناکا، سیاسەتەکانی هەولێکە بۆ لێدان لە پڕۆژەی چاکسازی بزوتنەوەی گۆڕان ئەم لێدانەی پارتی لە پڕۆژەی گۆڕان بە ئامانجی شپرزەکردنی گۆڕانخووازانە تا ڕاددەیەک ئەئسیری خۆی گەیاندووە ، بە واز هێنانی زۆرێک لە هەلسوڕاوان لە زۆربەی ئاستی ئۆرگانەکان ، لە هەلو مەرجێگی وادا سەرکردایەتی بزوتنەوەی گۆڕان ڕێکەوتنێکی سیاسی هێناپێش کەپێشینەی هەبوو لەلایەن هەردوو سەرکردەی مەزن نەوشیروان مستەفاو مام جلال بە ڕێکەوتنی دەباشان دەناسرا ،پاش واژوو کردن لەسەری ئەوکات بەربەستی بۆ دروست کرا بۆ جێ بەجێ ردنی خالەکانی، لە قۆناغی ئێستا زەرورەتی ئەم ڕێکەوتنە دەخوازێ هەنگاوی باشی بۆ بنرێ ئەگەر نا پارتی لەسلێمانی هەولی دەرهێنانی بەڕەی ژێرپێی گۆڕان و یەکێتییە سەرکردایەتی بزوتنەوەکە دەرکی بەم ڕاستییەکرد لە سیاسەتەکانی پارتی چ لەکابینەکەسەبارەت بە چاکسازی چ بە کڕینی هەلسوڕاوانی گۆڕان لە سنوری سلێمانی ڕێکەوتنی گۆڕان و یەکێتی وەک هەلو مەرجی واقعی هاتۆتەپێش بۆ ئەوەی بتوانن تەوازنی هێز بگێڕنەوە لەئایندە ،لەم قۆناغەو بۆ سەرکەوتنی قۆناغی داهاتوو پێویستە گۆڕان و یەکێتی ئەم ڕێکەتنە فراوان کەن بۆ بەرەیەکی فراوانتر زەمینە بۆ هەلبژاردنی کوردستان خۆش بکەن بە لیستکی فراونی سەر کەوتوو کەتێیدا بانگەشەی حکومەتێکی دادپەروەروپڕ لەمافی خەلک بکات پێش لە قۆرغ کاری لە دەسەلات و ئابوری وسیاسی لەلایەن یەک حزبەوە بگرێ ئەگەر وانەکرێ ئازادی ودیوکراسی قەتیس دەکرێ لەلان یەک حزبەوە