1556وتار

گۆڕان و داکۆکیکارانی

2/25/2019 2:24:00 PM
هۆشیار عەبدوڵا

لە ژیانی سیاسیدا ئەگەر لێم بپرسیت بێزراوترین هەڵویست یا خوی سیاسیی چیە ؟! بێ سێ و دو ئەڵێم هەڵوێستی ئەوانەیە کە لێیان تێناگەی ، جورئەتی گوتنیان نیە ، یەکلانین لە هەڵوێستا ، لە عەرەبیدا بەوانە دەگوترێت مایع نازانم بەرامبەرە کوردیەکەی بە دروستی چیە !


لە هەمو حزبێکی سیاسیدا ، دو جۆر گروپ هەن ، هەن رێک و ڕاشکاو ئازایانە و بێ سڵکردنەوە لە قۆناغە هەستیار و مەترسیادارەکاندا داکۆکی لە حزب و بیروباوەرەکانی دەکەن تا ئەو رۆژەی قەناعەتیان پێی هەیە ، هەن مشەخۆرن بەسەر حزبەوە ، پۆست و مەکانەتیان هەیە بەڵام بەردەوام گۆچانەکە لە ناوەراستەوە دەگرن و بەردەوامیش پاساویان بۆ ئەو ترسنۆکی و مایع بونە هەیە .


لە مەجلیسێکدا کە زیاتر لە بیست کەسی تێدا بو ، کاک نەوشیروان خراپ رۆیشت بەگژ کەسێکا کە لە بەرنامەیەکی تەلەفزێۆنیدا شەوێک پێشتر لاواز و مایع دەرکەوتبو ، دروست پێی گوت ( ئەگەر جورئەتی قسە کردنت نیە ، قسە مەکە بەڵام ئەگەر قسەت کرد شتەکان وەک خۆی بڵێ هێندە پێچ و پەنای تێ مەخە ).


ئەوانەی لە ۲٠٠۹ ەوە روبەروی ئەو شەرە سیاسیانە بوینەوە کە بەرۆکی گۆڕانی گرت بە درێژایی هەمو ئەو ساڵانە بەردەوام ئەوەمان لە بیر بوە کە گوزارشتین لە پرۆژەیەکی سیاسی ئازاد و ئازا ، زانیومانە کە شورەییە بەشێک بیت لە پرۆژەی سیاسیی نەوشیروان مستەفا و بترسێیت یا کاتێک پارتی و یەکێتی بە توندی دەکەوتنە دژایەتی گۆڕان و خودی نەوشیروان مستەفا بێدەنگ بین یا بە راشکاویەکی زۆرەوە نەیەینە وەڵام.


ساڵی ۲٠۱۳ کاتێک دژی بە شداری حکومەت کابینیەی هەشت ، وتاری (دیشلەمەخواردنەوە)کەم نوسیی ، هەمو هەوڵێکمدا کە گۆڕان بەشداری نەکات ، سارد نە دەبومەوە لە داژیەتی رێکەوتنەکە بەیانیەک کاک نەوشیروان گوتی ؛ تازە ئەوە بریاری گۆڕانە ،پێش بریاری جڤات رای خۆتت نوسیوە ، لە تەلەفزێۆن دژی بویت ، ئێستا دەبێت رێزی ئەو رێکەوتنە بگریت و وەک بریاری هەموان سەیری بکەیت ، حزبایەتی و ژیانی رێکخراوەیی وایە ، لەوێ نمونەیەکی بە کاک عومەری سەید علی هێنایەوە وتی زور بریارمان هەبوە موخالیف بوە و لەگەڵیدا نەبوە ، بەڵام کە بۆتە بریاری گۆڕان داکۆکی لێکردوە .


قەدەری ئەم رێکەوتنەی ئێستای گۆڕانیش هەمان دۆخە ، زۆرێک پێمان باش نەبو گۆڕان بەشداری بکات ، بەش بەحاڵی خۆم پێش ئەوەی جڤات حەسمی بکات ، وتاری راشکاوم لە دژی نوسیوە ، لەگەڵ بەشێک لە ئەندامانی جڤات قسەم کردوە ، هەوڵمداوە لە جڤات نە روا بەڵام کە رۆشت و یەکلا بۆوە دەبێتە بریاری منیش ، سەیرەکە ئەوەیە هەن لە سەروەختی گفتوگۆکانی گۆڕاندا تاکە وشەیەکیان لە دژی رێکەوتنەکە نە نوسیوە ، بە ئاشکرا و لەبەردەم رایگشتی رای خۆیان نەنوسیوە ، لە کۆبونەوە و لە حەلەقە حزبیەکاندا لەگەڵیدا بونە ئێستا کە بۆتە بریاری جڤات و یەکلا بۆتەوە و جۆرێک لە کاردانەوەی دروستکردوە ، هەناسەی ساردی بۆ هەڵدەکێشن و دژن ، هەن هێشتا ناوێرن بڵێن لەگەڵن یا دژن.


لە یەکێک لە کەناڵەکاندا دوای ئیتیفاقیەکەی گۆڕان و پارتی وتم ، ئەوانەی لە دەرەوەی گۆڕانەوە رەخنە لەو ئیتیفاقیە دەگرن هەمویان بێجیاوازی بەتایبەت رۆناکبیران و نوسەرابن جێگەی تەقدیرن ، بۆ گۆڕان رەخنە ئێجگار گرنگە و لەو پێناوەشدا بە دریژایی ساڵانی رابردو لەوانەی دەهێنن و (زۆرێک لەوانەی ناشهێنن بێدەنگ بوین) ، بەڵام بەڕاستی کەسانی ناو گۆڕان کە پێش رێکەوتنەکە حەرفێکیان لە دژی نەگوتوە ئێستا کەوتونەتە وێزەی گۆڕان بە رەوای نابینم و جگە لە موزایەدە هیچی تر نیە .


هەرکات قەناعەتم بە گۆڕان نەمێنێ یا بەتەواوی لێی بیئومێد بم وەک پرۆژەیەکی سیاسیی، سێ و دوی لێناکەم جێیدەهێڵم بەڵام تا ئەوکاتەی لە ناو پرۆژە سیاسیەکەدابم هەمو بریارەکان ئەوانەی لەگەڵیانبوم یا دژ بە هی خۆمیان دەزانم و دەبێت داکۆکیان لێبکەم .


گومانیشم لەوە نیە بۆ ئێمەومانان کە لەسەرەتای پڕۆژە میدیایی و سیاسیەکەی نەوشیروان مستەفاوە (نەک لە ناوەراست و ئەم داواییانەوە) شانازی ئەوەمان پێبرا لە هەمو قۆناغەکانی گۆڕاندا قسەی خۆمان هەبێت بەم نەفەسەبەردەم دەبین و نایگۆڕین ، دەربارەی نەفەس گۆڕین ؛ جارێک کاک نەوشیروان مستەفا برادەرێکی لە قیادەکانی گۆڕان راسپاردبو کە بە کەسێکی بۆڵەبۆلکەری ناو یەکێتی بڵێ تاکەی خەریکی پرتە و بۆڵەیە با خۆی یەکلا بکاتەوە و ئیعلانی بکا کە گۆڕانە ،کاتێک پێیان گوتبو رەتیکردبۆوە و گوتبوی رەخنە و سەرنجم زۆرە لەسەر گۆڕان ، پاش ماوەیەکی کەم کاتێک پێیان گوت ئەی ئەگەر کاندیدی گۆڕان بیت ، گوتبوی بە خۆشحاڵیەوە ئامادەم.
نەک لە گۆڕاندا لە حزبەکانی تریشدا بە پارتی و یەکێتیشەوە رێز و ئیحترامی ئەوانە زیاتر دەگرم کە ڕاشکاو و ئازا بێ سڵکردنەوە داکۆکی لە بیروباوەری حزبەکانیان دەکەن نەک ئەوانەی کە جگە لە پرتەوبۆلەکەرێکی زل هیچی تر نین .

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن