531وتار

خەڵک موچەی دەوێ نەک بەهانەی پوچ!

11/21/2020 12:00:00 PM
هۆشیار عەبدوڵا


ئەولەویەتی هەرە گرنگ و خێرا لە ئێستادا بۆ چارەسەری کیشەی موچەی فەرمانبەرانیی هەرێم ئەوەیە بە هەمو شێوازێک فشار بخرێتە سەر دەسەڵاتدارانی هەرێم، پابەندی یاسای پرکردنەوەی کورتهێنانی دارایی عێراق بن، بەشێک لە نەوت و داهات رادەست بکەن و وێنەیەکی باش بۆ یاسای موازەنەی ۲٠۲۱ نیشان بدەن.

ئەو خۆدزینەوە و خۆخافڵاندنەی دەسەلاتدارانی هەرێم تاکەی؟! ئەگەر ئەوان پابەند بن بە خێرایی، راستەوخۆ بەغداد ناچارە پشکی هەرێم بە گوێرەی یاسای قەرزەکە بنێرێ و لە ۳۲٠ ملیاریش زیاتر بێت (بە گوێرەی ئەو بری نەوتەی رادەستی دەکەن)، بەس چونکە نایانەوێ نەوت و داهات رادەست بکەن خۆیان دەخافڵێنن و چاویان لەوەیە بە ئیتیفاقەکە کۆنەکە ۳۲٠ ملیاریان بۆ بێت نەک بەگوێرەی یاسا تازەکە کە لە ۳۲٠ ملیار زیاتر!

فەرمانبەرانی هەرێم بێ موچەن لە جیاتی ئەوەی راستەوخۆ بێنە بەغدا، وا هەفتەیەک تێپەری هەر خەریکی بەیاننامەی پڕ لەموزایەدە و کۆبونەوەی بێكه‌ڵكن!.

چاویان لەوە نیە خێرا کێشەی موچە چارەسەر بکەن، چاویان لەوەیە رۆژێک و هەفتەیەک و مانگێک زیاتر داهاتی هەرێم بۆ خۆیان بەرن!

تاکەی پێتان وایە خەڵک قبوڵی دەکا؟!

بەس نیە تاڵانیی چی لێدەکەن و بۆ کوێی دەبەن، 29 ساڵە تێر نەبون؟!

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن