1916وتار

پێکهاتەی سیاسی و چاکسازی

7/20/2020 11:13:00 AM
محەمەد کاوانی


پێش باسکردنمان لە پەیوەندی نێوان پێکهاتەی سیاسی و چاکسازی بەرچاو روونیەک لەسەر کرۆکی چاکسازی پێویستە لەرووی زانستی و واقعیەوە خوێندنەوەیەک بۆ چەمکی چاکسازی بکەین لە سەردەمی ئێستای دەولەتی مۆدێرندا .

چاکسازی بەواتایی ئەنجامدانی گۆرانکاری بچوک و مامناوەند و گەورە لە سیستەمی (ئابووری و سیاسی و کۆمەلایەتی ) دێت لە ماوەیەکی درێژ خایەن و بەردەوام ئەنجام دەدرێت لەپێناو بەرزکردنەوەی ئاستی خۆشگوزەرانی کۆمەلگا و باشترکردنی سیستەم و سێکتەرە جیاوازەکانی وولات لە رێگای پلان و گۆرانکاری بۆ بەرەنگاربوونەوەی گەندەلی ئیداری و سیاسی و ئابووری.
 دواجار ئەنجامەکەی بەهێزکردن و دارشتنەوە و نوێکردنەوەی سیستەمە لە وولاتدا بەلام ئەگەر گۆرانکاریەکان لە ماوەیەکی کورت رووبدات ئەو پرۆسەکە گشتگیر دەبێت و دەچێتە قالبی فەلسەفەی شۆرەشەوە بۆیە کات زۆر گرینگە لە بواری چاکسازیدا .
 بە دیوێکی تر چاکسازی خۆی کردارێکی بەردەوام و هەمیشەیە پێویستی بە تازە کردنەو ئەپدێت هەیە .
تێکەل کردنی چاکسازیش بە چەمکی شەفافیەت پێویستە بۆ ئەوەی کەمترین شاردنەوە لە داهاتی وولات هەبێت لە رێگای فەراهەم کردنی زۆرترین زانیاری و هێنانە ئارای دلنیابوون و متمانەی گشتی هاوولاتیان بەمەش یەکێک لە بناغە سەرەکیەکانی چاکسازی دەچەسپێت.
لە رووی واقعیەوە چاکسازی روونادات تاکو گروپی سیاسی لە دەرەوە و ناوەوەی حکومەت پشتگیری نەکات.

  لە وولاتە دیموکراسیەکان، هاوپەیمانی سیاسی دروستدەکرێت لە پێناو گۆرانکاری و چاکسازی بۆیە دروست بوونی رؤيایی سیاسی لایەنەکان بۆ مەسەلەی چاکسازی لە کوردستان گرینگە کە پێم وایە سەرەتای دەرکەوتنی ئەم دیدگایە سەری هەڵداوە بە ئۆپۆسیسیۆن و دەسەلاتداریش .
هەر ئیدارەدانێک تا سەر ئیسقان بکەوێتە گەندەلیەوە دواجار ئەکەوێتە بەر هەرەشی لەناو چوون و داگیرکاری یان سەر دەکێشێت بۆ شەری ناوەخۆی ئەزبوونی هەرێمی کوردستانیش ئەوەی نیشانداوین بۆیە چاکسازی سەرکەتوو ئەوەیە پێش هەموو شتێک بکەر و گەندەلکاران بگرێتەوە لە ئەنجامەکەی کۆمەلێک مشەخۆ زەرەرمەند دەبن و ئاستەنگ بۆ حکومەت دروست دەکەن .
 بەمەش هاوشانیەک لە نێوان چاکسازی و پلاندانان بۆ جێ بە جی کردنی هەیە بە شێوەیەک پلانی تۆکمەو  پلانی دڕێژ خایەن پێویستە بۆ ئەوەی بەرچاومان روون بێت لە لێکەوتەکانی چاکسازیەکە کە دواجار گەندلکاران زەرەزمەند ئەبن و زاڵ بین و ئاستەنگ و تەگەرەکان چارەسەر بکەین .
دووشێوازی بنەرەتی هەن بۆ چاکسازی یەکێکیان دەوەستێتە سەر پیادەکردنی لەلایەن دەسەلاتی سیاسی وولات و فشاری لایەنەکان ئەوەی تریشیان دەوەستێتە سەر فشاری جەماوەری هاوولاتیان و فشارە مەدەنیەکان کە دواجار هەردووکیان کۆلەکەی چاکسازیەکانن کە لە هەرێمی کوردستان ئاراستەکردنی هەردوو شێوازەکە پێویستن .
هاوپەیمان سیاسیەکانیش پێویستە قەناعەتی تەواویان لا دروست بێت کە چاکسازی لە بەرژەوەندی ئەوان دایە ئەو قەناعەتەش بەتێپەربوونی کات و فشارە مەدەنی و جەماوەریەکان گەڵالە دەبێت .
ئەوەشمان بیر نەچێت کە چاکسازی ناچێتە قالبی بە دامەزراوەی بوونەوە گەر هەڵو مەرجە سیاسیەکان لە کاتێکی دیاری کراو چاکسازی بەرهەم بێنن و ئەقل و بیرکردنەوەی چاکسازیان نەبێت و تەنها بۆ زرووفێکی دیاری کراو و مانەوەی خۆیان چاکسازی بکەن کە ئەمە خالێکی جەوهەریە لە بیرکردنەوەی هەندێک بەرپرس و لایەنی هەرێمی کوردستان کە بە نەمانی هەڵ و مەرجەکان چاکسازیش نامێنێت
بۆیە پێویستە پرۆسەی چاکسازی لە هزری تاک و دەسەلات لە لایەکەوە و پەروەرد و فێرکردنی هاوولاتیان چاکەرە بکات بە شێوەیەک بەردەوام بێت سەرەرای نەبونی گۆرانکاری سیاسی بەردەوام بێت .

 بۆیە دەبینین لەکوردستان هاوولاتیان ئەوەندە بە نیگەرانیەو لە چاکسازی ئەروانن گەیشتوونەتە پلەی مەحال بوون .
بۆیە چاکسازی کردن ئەگەر بە رێژەیەکی کەمیش بێت ئەبێتە هاندەرێک بۆ بە ئومێد بوونی هاوولاتیان بە پرۆسەکە بەمەش دەرگا دەکاتەوە بۆ گۆرانکاری لە ئەقل و بیرکردنەوەی تاکەکانی کۆمەلگا و لەو چەق بەستوویە دەردەهێنرێت


* یاساناس و چالاکوانی مەدەنی

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن