نه‌وتی هه‌رێم وده‌ستكه‌وته‌كانی
6/17/2020 6:11:00 PM
د.لەتیف ڕەشید
ماوه‌یه‌كی زۆره خه‌ڵكی كوردستان له‌ساییه‌ی ده‌سه‌ڵات وهه‌لومه‌رجی حكومه‌تی هه‌رێم به‌ده‌ست كێشه‌ی سیاسی وئابوری ونه‌بوونی بودجه‌و مووچه‌و بڵاو بوونه‌وه‌ی بێكاری ده‌ناڵێنن،سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان خاوه‌نی سه‌روه‌ت وسامان وئاوێكی زۆر و خاكێكی به‌پیته، به‌ڵام به‌رپرسانی هه‌رێم تاوه‌كو ئێستا چاره‌رسه‌رێكی گونجاویان نه‌دۆزێوه‌ته‌وه بۆ چاكردنی ئه‌و بارودۆخه ناله‌باره.
زۆربه‌ی ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندن و ڕۆژنامه‌نووسان باسی ئه‌م بارودۆخه ده‌كه‌ن و بابه‌تی گرنگ وبه‌پێز بڵاوده‌كه‌نه‌وه له‌سه‌ر چۆنیه‌تی چاره‌سه‌ر كردنی ئه‌و قه‌یرانانه، به‌ڵام به داخه‌وه نه به‌رپرسانی هه‌رێم كه هۆكاری سه‌ره‌كی ئه‌و قه‌یرانانه‌ن نه حزبه سیاسیه‌كان نه حكومه‌ت خۆیان ده‌كه‌نه خاوه‌نی ئه‌و بارودۆخه، وئاماده‌نین به‌رپرسیاره‌تی هه‌ڵگرن و چاره‌سه‌رێكی گونجاوی بۆ بدۆزنه‌وه.
له زۆربه‌ی ووڵاتان سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی زۆربه‌یان خاوه‌نی نه‌وت و غاز و كانزا و جوغرافیایه‌كی گرنگ نین، وه‌ك هه‌رێمی كوردستان، یه‌كێك له هۆكاره سه‌ركیه‌كانی پێشكه‌وتن و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی ئابووری و دارایی و ئیداریه‌كان ده‌ستنیشان كردنی خه‌له‌ل و كه‌م و كورتیه‌كانیه‌تی، بۆ ئه‌وه‌ی رێگه‌چاره و چاره‌سه‌ری گونجاوی بۆ بدۆزنه‌وه، له‌گه‌ڵ كه‌سانی شاره‌زا وپسپۆر، به شێوه‌یه‌كی شه‌فاف بۆ دابین كردنی بژێوی و ده‌رامه‌تی خه‌ڵك.
به‌ڵام به داخه‌وه لای ئێمه ئه‌وانه‌ی كێشه‌كانیان دروست كردوه هه‌وڵی خۆ دزینه‌وه ده‌ده‌ن له به‌رپرسیاره‌یه‌تی، وله بری ئه‌وه‌ی دان به هه‌ڵه‌كانیان بنین و داوای لێبوردن بكه‌ن و ئاماده‌یی ده‌ربڕن بۆ هه‌ڵگرتنی به‌رپرسیاریه‌تی، خه‌تاكه ده‌خه‌نه سه‌ر خه‌ڵكانی تر.
من لێره‌دا حكومه‌تی ناوه‌ندی بێ به‌ری ناكه‌م له به‌رپرسیاریه‌تی له ناردن و دابین كردنی مووچه‌و بودجه‌ی خه‌ڵكی كوردستان، چونكه ئه‌و له سه‌ره‌تاوه ده‌بوو یاسای نه‌وت وغاز و ئه‌و یاسایانه‌ی كه‌په‌یوه‌ندی به ده‌رامه‌ت و بژێوی خه‌ڵكه‌وه هه‌یه، ته‌شریع بكات بۆ ئه‌وه‌ی شێوازی په‌یوه‌ندی ئابووری وسیاسی نێوان هه‌رێم وبه‌غدا دابڕشتایه كه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك كێشه‌ی مه‌عاش وده‌رامه‌ت بۆ هاووڵاتیان دروست نه‌بوایه.
چاره‌سه‌ر كردنی ئه‌م كێشه‌یه زۆر گرنگه بۆ ئێستا ودواڕۆژیش و ئه‌و سه‌روه‌ت وسامانه كه ئێستا به‌بێ به‌رنامه و به‌ده‌ر له یاسا به‌كار ئه‌هێنرێت موڵكی هه‌موو گه‌له، وپێویسته به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌مرۆ و دواڕۆژیش ره‌چاو بكرێت.
له‌پاش 28 ساڵ له‌حوكمڕانی كوردی ده‌سه‌ڵاتداران سه‌ره‌ڕای له‌ده‌ستدانی به‌شێكی زۆری سه‌روه‌ت و سامان و خاك و ئاوی هه‌رێمی كوردستان، و له‌جیاتی ئه‌وه‌ی ده‌رهێنان و فرۆشتنی نه‌وت بكه‌نه هۆكارێكی سه‌ره‌كی بۆ پاراستنی پێگه‌و پێگه‌یاندنی وزامن كردنی ئاینده‌ی نه‌وه‌كانی داهاتووی، به‌پێچه‌وانه‌وه ده‌بینین ده‌رهێنان و فرۆشتنی نه‌وت خه‌ریكه ده‌بێته هۆی ماڵ وێرانی و به‌هه‌ده‌ردانی سه‌روه‌ت وسامان و بڕینی قوتی میله‌ت وخه‌ڵكیان خستۆته ژێر قه‌رزێكی گه‌وره كه‌ڵه‌كه‌بوو.
له‌هه‌رێمی كوردستان تا ساڵی 2014 به‌بێ كێشه بودجه وشایسته داراییه‌كانمان له‌لایه‌ن حكومه‌تی فیدراڵیه‌وه بۆ ده‌هات و كورد ڕۆڵێكی كاریگه‌ری هه‌بوو له دارشتنی سیاسه‌تی عیراق، تا ئه‌و كاته‌ی كه حكومه‌تی هه‌رێم سیاسه‌تی ئابووری سه‌ربه‌خوی په‌یڕه‌و كرد، و عبدالله عبدالله ناسراو به "ئاشتی هه‌ورامی" له له‌نده‌نه‌وه هێنرابوه‌وه له‌سه‌ر راسپارده‌ی به‌رهه‌م سالح و بێ لێپرسینه‌وه دۆسێ نه‌وتی ڕاده‌ست كرا، به‌بی ره‌چاو كردنی ئه‌وه‌ی كه ده‌رهێنانی وفرۆشتنی نه‌وت وغاز له‌دونیای ئێستادا شتێكی ئاسان نیه وكۆمه‌ڵه خه‌ڵكێكی پسپۆڕی ده‌وێت كه شاره‌زایی ته‌واویان هه‌بێت له مه‌وادی ده‌ستور ویاسادا.
عبدالله عبدالله كه‌پۆستی باڵای وه‌رگرت له‌هه‌رێمی كوردستان به‌ڕاوێژ كردن له گه‌ڵ به‌رهه‌م سالح دۆسێ نه‌وتی خسته ناو جانتاكه‌یه‌و، و بێ گوێدانه هیچ یاسایه‌ك یان ڕاوێژ له‌گه‌ڵ كه‌سانی شاره‌زا، وله‌پێناو به‌رژه‌وندی حزبی وشه‌خسی وبێ گه‌ڕانه‌وه بۆ حكومه‌تی ناوه‌ند وپه‌ڕله‌مانی كوردستان، هه‌ستا به واژوو كردنی چه‌ندین گرێبه‌ستی درێژ خایه‌ن، به نێوه‌ند گیری چه‌ند ده‌ڵاڵێك، له گه‌ڵ چه‌ندین كۆمپانیا كه هه‌ندێكیان نه‌ناسراو بوون، له به‌رامبه‌ر به‌خشینی ئمتیازاتێكی زۆر.
و له جیاتی ئه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان بخاته سه‌ر نه‌خشه‌ی ووڵاته نه‌وتیه‌كانی جیهان وه‌ك به‌ڵێنی دابوو،به پێچه‌وانه‌وه كێشه‌ی گه‌وره‌ی بۆ هه‌رێمی كوردستان دروست كرد كه بوه هۆی بڵاو بوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵیه‌كی زۆر، و كێشه قوڵی خسته په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێم وحكومه‌تی فیدڕالیدا.
په‌پێ نووسراوێك كه له مانگی 12 ساڵی 2007 جه‌نابی سه‌رۆك مام جه‌لال وه‌ك سه‌رۆك كۆمار له گه‌ڵ نووری مالیكی سه‌رۆك وه‌زیران ئه‌وسای عیراق نامه‌یه‌كیان ئاراسته‌ی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان كردبوو، داوای له سه‌رۆكی هه‌رێم مه‌سعود به‌رزانی دكرد، كه ئه‌و سیاسه‌ته‌ی كه له كوردستان دانرابوو بۆ نه‌وت وغاز راگیرێت، كه به‌ده‌ر له‌یاسا و مه‌وادی ده‌ستور عیراق رێگه‌ی به ئاشتی هه‌ورامی دابوو عه‌قدی نه‌وتی واژوو بكات، تا وه‌كو ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران عیراق یاسای نه‌وت وغاز په‌سه‌ند ده‌كات، وچوار چێوه‌ی یاسایی دروست دائه‌نێت، بۆ پاراستنی به‌ژه‌وه‌ندی گه‌لی كوردستان، به‌ڵام ئاشتی به پشتیوانی حزبی وشه‌خسی به‌رده‌وام بوو و توانی، پیلانی خۆی جیبه‌جی بكات.
ئه‌وه بوو حكومه‌تی فیدڕالی به‌شه بودجه‌ی هه‌رێم كه له 17% بودجه‌ی گشتی عیراق ڕاگرت، و حكومه‌تی هه‌رێم به هۆی بڕینی بودجه و دابه‌زینی نرخی نه‌وت له بازاره‌كانی جیهان رووبه‌ڕووی قه‌یرانێكی دارایی سه‌خت كرده‌وه، و میله‌ت وگه‌لی كوردستان بوونه قوربانی سیاسه‌ته چه‌وته‌كانی ئه‌و لایه‌نانه‌ی كه‌پشتگیریان له‌و سیاسه‌ته ئه‌كرد.
هه‌ر ووڵاتێك كه‌رێز له‌خۆی و هاووڵاتیانی بگرێت و شه‌فافیه‌ت و دیموكراتی تیدا به‌رقه‌رار بێت، ده‌بێت خاوه‌نی یاسای بودجه‌و شه‌فافیه‌ت بێت له‌شێوازی ئیداره‌دان وبڵاو كردنه‌وه و ئاشكراكردنی داهات و خه‌رجیه‌كانی، و بڕی قه‌رز، و ئه‌و لایه‌نانه‌ی قه‌رزه‌یان لێ كراوه، هه‌روه‌ها چۆنیه‌تی خه‌رجكردنی پاره‌كه‌ش ده‌بێت ئاشكرا بكات، و ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌بوونه هۆی دروست بوونی گه‌نده‌ڵی وئه‌م وه‌زعه پێویسته لێان بپرسرێته‌وه و باجی ئه‌و كێشه گه‌وره‌یه بده‌ن نه‌ك خه‌ڵكی كوردستان.
به‌داخه‌وه لای ئێمه زۆربه‌ی خه‌ڵكی كوردستان و ته‌نانه‌ت په‌ڕله‌مانی كوردستانیش نازانێت ئه‌و قه‌رزانه چۆنه و بۆ چی كراون، ئه‌گه‌ر ئه‌و قه‌رزانه راستیشبن له‌چیدا خه‌رج كراوه وبۆچی كراوه وداهاتی ناوخۆ وفرۆشتنی نه‌وت چه‌نده وچوون دابه‌ش ده‌كرێت.
وله جیاتی ئه‌وه‌ی سه‌رۆكه‌كانی كابینه‌كانی ئێستا وڕابردووی حكومه‌تی هه‌رێم به‌رپرسیاریه‌تی به‌شێك له‌و هه‌موو گه‌نده‌ڵی وقه‌یرانانه بخاته ئه‌ستۆی خویان وحكومه‌ته‌كانیان، بویه ده‌بێت حكومه‌تی هه‌رێم په‌له‌بكات له كۆتایی هێنان به‌و گه‌نده‌لێ و ناشه‌فافیه‌ت ولێپرسینه‌وه جدی بكات له به‌هه‌ده‌ردانی سامانی گشتی و دۆسێ نه‌وت وغاز، له ژێر چنگی حزب و چه‌ند كه‌سێك ده‌ر بهێنێت و بڕیاری سه‌ربه‌خۆ كردنی ئه‌و مه‌له‌فه و دورخستنه‌وه‌ی له ده‌ستی ده‌ره‌كی و به‌تایبه‌ت ووڵاتانی دراوسی، و چاره‌سه‌ر كردنی كێشه‌كانی په‌یوه‌ست به‌و مه‌له‌فه له‌گه‌ڵ حكومه‌تی فیدڕالی له‌چوارچێوه‌ی ده‌ستور عیراق دا بكات، كه به‌بێ ئه‌نجامدانی چاكسازای ریشه‌یی وده‌سته‌به‌ركردنی شه‌فافیه‌ت له‌دۆسێ نه‌وت وغاز هیچ ئه‌نجامێكی نابێت.
ده‌بێت پڕۆگرامی تێر وته‌سه‌ل دابنرێت بۆ چاك كردنی بارودۆخی هه‌رێمی كوردستان له ڕوی داهات وخه‌رجی و مووچه‌و خزمه‌تگوزاری وپڕۆژه‌ی ئاوه‌دانكردنه‌وه ونه‌هێشتنی گه‌نده‌ڵی وئمتیازاتی ناشه‌رعی له‌هه‌موو رووێه‌كه‌وه، ئه‌وه‌ش به‌وكه‌سانه ناكرێت كه خۆیان هۆكاری بڵاو بوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵین وبه‌رده‌وامن له ده‌سه‌ڵات.