ڕاگەیاندن و جەنگى ڤایرۆسى
3/5/2020 4:49:00 PM
چنار عەزیز
میدیاو تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان
جێى هەواڵى گەرمى ڕۆژانەن بەڵام ئەوەى جێى سەرنجە ئایا تا چەند
ڕاستاندن بۆ هەواڵ و زانیارییەکان دەکەن؟ بە چ مێتۆدێک کاریگەرى لەسەر
دەروونى هاوڵاتیان دروست دەکات؟ بێگومان کاریگەریەک کە ورە بەخش بێت لە جێى ترس و
دڵە ڕاوکێ.لەبەر ئەوە پێویستە ئەو دەزگایە بە ئەرکى ئەخلاقى خۆى هەستێت ،بە
شێوەیەکى ئێتیکى لە خزمەتى مرۆڤایەتى بێت بێگومان دەسەڵاتى ڕاگەیاندن زیاترە بە
بەراورد بە دەسەڵاتى سیاسى و حکومى،لەبەرئەوەى ڕاگەیاندن هەموو دنیاى تەنیوە و
هەموو شتێکمان پێ دەڵێت دەتوانێت هەموو شتێک بشێوێنێت و نالەبارى و شڵەژانى
دەروونى بێنێتە ئاراوە ،هەر میدیاو ڕاگەیاندنن دەبن بە فاکتەرى بڵاوبونەوەى پرسە
سیاسى و کۆمەڵایەتی و تەندرووستیەکان . ڕۆژنامەنوسان و ڕاگەیاندن
دەبێت دڵنیا بن لە دروستى هەواڵ و زانیارییەکان کاتێک بڵاوى دەکەنەوە
لە هەر بارودۆخێکدا بێت .ئەوەى ئێستاش کارى راگەیاندنى گەرمتر کردووە
ڤایرۆسى کۆرۆنایە بە جۆرێک کاریگەرى نەرێنى و ترس و دڵە راوکێى دروست کردوە،زیاتریش لەوە مردنى
مامۆستایەکى ئاینى تەمەن حەفتا ساڵانە بەڵام پرسیار لێرەدائەوەیە ئاخۆ مردنى ئەو
مامۆستا ئاینیە بەهۆى ڤایرۆسى کۆرۆناوە بووە یاخود هەڵگرى نەخۆشى تر بوە و بەو
هۆیەوە مردوە؟ یاخود ئامانجیان دوورخستنەوە ى خەڵکە لە ووتارى رۆژى هەینى و
مزگەوت؟
ڤایرۆسى کۆرۆنا تەنانەت کاریگەرى لەسەر بەنزین
وخواردنە سەرەکیەکان داناوە کە لە ئێرانەوە دێن بۆ کوردستان،چونکە کوردستان
هاوسنورە لەگەڵ ئێران و شوێنى ساغکردنەوەى بەرهەمى ئێرانییە .جگە لەوەش
بازارى دەرمانخانەکانى بەرزکردۆتەوەو نرخى دەمامکى کردوە بە دوو ئەوەندە ،گومانى
تێدا نییە هۆکارى ئەم قەیرانانە هاووڵاتى خۆیەتى چونکە روئیاو تێروانینیان بۆ ژیان
مەودا کورتە وا بیر دەکەنەوە ژیان تەنیا بریتیە لە ئەمرۆو سبەى .کۆرۆنا ئەو مەترسی
و کاریگەریەى نییە کە خەڵک لەزهنى خۆیدا چەقاندویەتى،بگرە رێژەى مردن بە جگەرە
کێشان و شێرپەنجە زیاترە بە بەراورد بە کۆرۆنا بەڵام بە هۆى ئاشنانەبوونى هاووڵاتیان
بەو ڤایرۆسە تێروانینێکى سامناکیان بۆ
دروست بووە.
ڤایرۆسەکانى کۆرۆنا گروپێک ڤایرۆسن کە توشى
مەمکدارەکان دەبن لەوانەش مرۆڤەکان وباڵندەکان.لە مرۆڤدا دەبێتە هۆى ژەهراویبونى
هەناسەدان.لە هەندێک باردا دەکرێت کوشندە بێت بۆ کەسانى بەساڵاچوو چونکە
تواناى بەرگریان نامێنێت.لە مانگاو بەرازەکاندا دەبێتە هۆى سکچونیان ،بەڵام لە مریشکدا
دەبێتە ژەهراوى بوونى بەشى هەناسەدانى سەرەوە.تا ئێستا هیچ حەب و دەرمانێک بۆ
چارەسەرو رێگریکردن لەو ڤایرۆسە نەدۆزراوەتەوە .کۆرۆنا بە ماناى تاج دێت
چونکە شێوەى ڤایرۆسەکە لە ژێر میکرۆسکۆبدا لە شێوەى تاج دێتە بەرچاو ،خێراى
گواستنەوەى ڤایرۆسى کۆرۆنا لە گواستنەوەى سورێژە زۆر کەمترە بەڵام لەم بوارەدا
دەسەڵاتى راگەیاندن پێش رووداوەکە کەوتوەو ئەو هەلەى بۆ رەخساوە و بەبەرچاوى
خەڵکەوە بارودۆخەکەى شڵەژاندوە.زۆربەى جیهان خەڵکى چین بە هۆکارى سەرهەڵدانى ئەو
ڤایرۆسە دەزانن هەروەک چۆن هۆکارى بڵاوبونەوەى ڤایرۆسى ئایدز لە ئەستۆى
هاورەگەزخوازان وئالودەبون بە ماددەى هۆشبەر لە ئەستۆى ئەفریقیەکان
ئەژماردەکرێت.لە بڵاوبونەوەى نەخۆشدا بەدواى تاوانباردا دەگەرێن هەوڵدەدەن
نەخۆشیەکە وەک خەتاکار بخەنە ئەستۆى گروپێکەوە ،ڤایرۆسەکان بەدواى گروپێکدا
ناگەرێن بە دواى ئەو کەسانەدا دەگەرێن کە تواناى بەرگری جەستەیان لاوازە بۆیە
سەرهەڵدانى ڤایرۆسى کۆرۆنا ناکەوێتە ئەستۆى چینیەکان یان خەڵکانى رۆژهەڵاتى.