1609وتار

بایکۆتی کاڵای تورکی، زەبرە بەهێزەکەی کورد

10/20/2019 4:52:00 PM
چنار عەزیز


لەگەڵ بەردەوامی هێرشەکانی تورکیا بۆسەر ڕۆژئاوای کوردستان بایکۆتکردنی بەرهەمی تورکی هەرێمی کوردستانی تەنیوە،لەڕێگەی تۆڕەکۆمەڵایەتیەکان بێت یان لەڕێگەی خۆپیشاندانەکانەوە بێت. حکومەتی تورکیا دژی ماف وئازادییەکانی کورد وەستاوەتەوەو لەناوخۆی تورکیاش سیاسەتی دژی کوردو سەرکوتکردن و پێشێلکردنی مافەکانی کورد بەردەوامەو دەسکەوتەکانی باشوری کوردستانیش بەفەرمی ناناسێنێت دان نانێت بەوبڕگانەی دەستوری عیراق کەتایبەتن بەمافی کوردو هەرێمی کوردستان.
بایکۆت چەکێکی بەهێزه بەرامبەر داگیرکاری تورکیا بەڵام ناتوانرێت بەوئاسانیە کاڵای تورکی بایکۆت بکرێت، چونکە هەرێمی کوردستان هاوسنورە لەگەڵ دەوڵەتی تورکیاو بازاڕێکە بۆ ساغکردنەوەی بەرهەمی تورکی،قورسە بایکۆت کاڵای ووڵاتێک بکرێت ونەکڕدرێت چونکە کۆمەڵگەی کوردی کۆمەڵگەیەکی بەرخۆردە وسودبەخشە بۆکۆمپانیاکانی تورکیا، کەزەمەنێکی درێژە بەکاربەری کاڵای تورکیە وبۆتە بەشێک لە پێداویستی ڕۆژانەی.

لەکاتێکدا بەدیل هەیە بۆ جێگرەوەی کاڵای تورکی دەتوانرێت بەرهەمی ناوخۆی یان ووڵاتێکی تر بەکاربهێنرێت.یان گەر بایکۆتی درامای تورکی بکرێت بەرهەمی کوردی هەیە بتوانێت ئەو بۆشایە پڕبکاتەوە.تورکیا هەربەداگیرکردنی خاکی کوردان نەوەستاوە لەئێستادا لەڕێگەی دراما تورکیەکان وپەخشکردنیان کلتوورو هونەری کوردی داگیرکردوە. بەمەش هونەری کوردی بەرەو لاوازبوون چووە.هەربەرهەمێکی تورکی کەبکڕدرێت فیشەکێکە بۆدڵی تاکێکی کورد،دەنکە شقارتەیەکە بۆسوتاندنی ماڵێک بۆیە پێویستە بایکۆتی کاڵای تورکی بکرێت چونکە ئەو پارەیەی بەو بەرهەمانەدەدرێت حکومەتی تورکیا دژی تاکی کورد لەجەنگدا بەکاری دەهێنێت.هێرشەکانی تورکیا بۆسەر ڕۆژئاوای کوردستان سوکایەتییە بەشوناسی نەتەوەی کورد، بایکۆتکردنی کاڵای تورکی ئەرکێکی مرۆڤانەیەو وڵامێکە بۆتورکیاو زەبرێکی توندە بۆئابوری ئەو ووڵاتەو دەسەڵاتدارانی.

پێویستە وەک ئەرمەنیەکان وسعودیەکان بایکۆتی بەرهەمی تورکی بکرێت،ئەرمینیا ئەو ووڵاتەیە کە یەک ملیۆن کەسی لێ کۆمەڵکوژکرا لەلایەن دەووڵەتی عوسمانی ،ئەرمینیا دوای ڕاگەیاندنی دەوڵەتی سەربەخۆ بایکۆتکردنی سەرتاسەری ڕاگەیاند تائێستاش زۆربەی ئەرمەنیەکان بایکۆتی کاڵای تورکیان کردوە و هیچ بەرهەمێکی تورکی لەو ووڵاتە نافرۆشرێت، زۆرلەتورکیا پێشکەوتوتره خاوەن کارگەوبەرهەمی خۆیەتی.سعویەش بەهەمان شێوه هانی هاووڵاتیانی خۆیدا بایکوتی کاڵای تورکی بکەن ئەم هەڵوێستەی سعودیە دوای قوڵبوونەوەی ناکۆکیەکانی دێت لەگەڵ تورکیا بەهۆی کوشتنی جەمال خاشقچی لەباڵیۆزخانەی ووڵاتەکەی لەتورکیا. باشترین ڕێگا بۆهێنانەدی ئەو ئامانجە پێویستە کاڵای تورکی لەسەرچاوەوە ووشکبکرێت، بازرگانەکان دەستبەرداری بەرهەمی تورکی بن،حکومەت سنورێک بۆ هاوردەکردنی ئەو کاڵایانە دابنێت. چونکە تورکیا بەدووڕێگە لەجەنگدایه دژی کورد،یەکێکیان جەنگێکی خوێناویە کەئێستا لەڕۆژئاوای کوردستان بەردەوامە.یەکێکی تر لەڕێگەی ناردنی کەلوپەلی بێ کواڵێتیە بەهۆیەوە نەخۆشی شێرپەنجە ڕۆژانە لەبەرزبوونەوەدایە.

بۆیه پێویستە لەجێگای بەرهەمی تورکی بەرهەمی ناوخۆی زیادبکرێت وپەرەی پێبدرێت چونکە بەرهەمی ناوخۆی سەربەخۆی سیاسی بەدوای خۆیدا دەهێنێت.کەمی هۆشیاری تاک بۆبەرهەمی ناوخۆی هۆکارێکە کەبەرهەمی دەرەکی لەبازاڕەکانی هەرێم ساغبکرێتەوەو بەرهەمی ناوخۆی بەرەولەناوچون بچێت.بەرپرسیاری سەرەکی دەسەڵاتدارانی هەرێمن چونکە هیچ بەرنامەو پلانێکیان بۆ زیادکردنی بەرهەمی ناوخۆی نییە تەنیا لەبیری زیادکردنی داهاتی خۆیانن بەهەماهەنگی کۆمپانیا تورکیەکان.ئەمەش هیچ سودێکی بۆئابوری کوردستان نییە هەروەها بۆجوتیارانیش.

پێویستە بیر لەپەرەپێدانی بەرهەمی ناوخۆی بکرێتەوە، لەژێر هەژموونی سەڵاتی ووڵاتانی دراوسێ بێینە دەرەوەبەمەش ئابوریەکی گەشەسەندوو تۆکمە بنیاتدەنرێت.دەرفەتی کردنەوەی کۆمپانیاو کارگە دەڕەخسێت وهەلی کاربۆگەنجان زیاتر دەبێت.پشت بەڕەنج وتوانای جوتیاران وهەژاران دەبەسترێت وداهاتێکیش بۆئەوان دەستە بەردەبێت وبەرهەمی ناوخۆی زیادبکرێت.گەشتکردن بۆئەو ووڵاتە بوەستێنرێت ولەبری ئەوە شوێنی گەشتیاری لەووڵاتدا دروستبکرێت وببوژێنرێتەوە.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن