دەربارەی کۆرۆنا
2/11/2020 2:13:00 PM
گۆران عەبدوڵا
پێویستە لەسەر وەزارەتی تەندروستی وەڵامی ئەم پرسیارانە بداتەوە:
دەستنیشانکردنی ڤایرۆسەکە:
١. ئەو پشکنینە تاقیگەییانە چیین کە دەکرێ بۆ دەستنیشانکردنی کۆرۆنا بەکاربهێنرێ کە لە کوردستان بوونیان هەیە؟ بۆ نموونە PCR ، زەرع (کەلچەر)، سیرۆلۆجی...هتد.
ا. ئەو تاقیگانە کامانەن کە دەکرێ بۆ ئەم پشکنینانە بەکاربهێنرێن؟ (تاقیگە پزیشکیەکانی مرۆڤ یا ڤێتەرنەری).
ب. هەر تاقیگەیەک ئەتوانێ رۆژانە چەند نموونە (سامپڵ) بپشکنێ؟
ج. ئایە ئەو تاقیگانە پرۆسەی دڵنیایی جۆریی بەکارئەهێنن لە کارەکانی پشکنین بۆ ڤایرۆسی کۆرۆنا؟
د. ئایە ڕێنمایی (گایدلاین) هەیە بۆ پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی لەسەر داواکردنی پشکنین و چۆنیەتی کۆکردنەوەی سامپڵەکان لە نەخۆش؟
٢. ئایە داتاکانی تایبەت بە کۆرۆنا هاوبەش ئەکرێ لە نێوان تاقیگەکاندا (ڤێتەرنەری و مرۆڤ) لە لایەک و هەروەها لە نێوان تاقیگەکان و دەزگاکانی چاودێری لە لایەکی ترەوە؟
٣. ئایە چەند تاقیگە هەیە (ڤێتەرنەری و پزیشکیی مرۆڤ) لەسەر ئاستی شارۆچکە و شار و پارێزگاکان. ئایە پێکهاتە و توانای هەر یەکەیان چۆنە؟
ا. ئایە تاقیگەیەکی (ریفیرینس)ی نیشتیمانیی بوونی هەیە(ئەگەر نیە بۆچی نیە؟)
ب. ئایە تاقیگەی نەخۆشخانەکان ئەتوانن پشکنینی کۆرۆنا بکەن؟ ئەگەر بەڵێ کامە نەخۆشخانە ئەتوانێ ئەوە بکا؟
ج. ئایە هیچ ڕێنماییەک هەیە کە بەرچاوروونی بداتە پزیشکان لەسەر چۆنیەتی داواکردنی پشکنین و کۆکردنەوەی سامپڵ؟
د. ئایە هیچ سیستمێک هەیە بۆ چۆنیەتی گەڕانەوەی دەرئەنجامەکانی پشکنینیەکان لە کاتی گونجاودا؟
٥. ئایە تاقیگەکان دڵنیایان لەسەرە (ئەکریدت) کراون؟
ا.ئەگەر بەڵێ، بەچی سیستمێک؟
ب. ئایە هیچ ڕێنمایی و پرۆتۆکۆلی تایبەت بە کواڵیتی جۆریی بوونی هەیە وئایە ئەو ڕێنمایانە رەچاو دەکرێن؟
ج. ئایە دەزگایەکی نیشتمانیی تایبەت بە کواڵیتی کۆنترۆڵی تاقیگەکان بوونی هەیە؟
٦. ئایە کەرەستەکانی پاراستنی کەسیی (دەمامک، دەستکێش...هتد) لە تاقیگەکاندا بوونیان هەیە؟
٧. ئایە میکانیزمەکانی ناردنی نموونەی نەخۆش بۆ پشکنین ڕوونە و دۆکۆمێنتکراوە؟
ا. ئایە هیچ ڕێکەوتنێک لەگەڵ تاقیگەی دەرەکی (عیراقی یا بیانی) هەیە بۆ پشکنینی سامپڵی ئەو نەخۆشانەی کە گومانی تووشبوونیان لێ ئەکرێ؟
ب. ئایە ئەو دەزگایەی سامپڵەکان ئەگوازێتەوە لە ڕووی سەلامەتەوە کۆنترۆڵی جۆری لەسەرە و زانستیانە ئەیگوازێتەوە؟
ج. ئایە بودجەی تایبەت دابینکراوە بۆ گواستنەوەی سامپڵەکان؟
د. ئایە سامپلەکان بە شێوازێکی شیاو ئامادە ئەکرێن بۆ گواستنەوە (Triple Packaging)
بەداخەوە وەڵامی زۆرێک لەم پرسیارانە نەخێرە...
سەرچاوە: ڕێکخراوی تەندروستی جیهانیی