وتار

سەردەمی ڕووکەش و دۆگمابوون

11/9/2019 4:04:00 PM 90 جار خوێندراوەتەوە
ئارام قادر حەمەسور

ـ ئەقڵ یان جەستە؟
لەنێوان ئەقڵ و جەستەدا دابەشبوونێک هەیە، تۆ دەتوانیت جەستەت بکوترێت و لێی بدرێت و داخ بکرێت. ستەمکارەکاندەتوانن جەستەت لە زینداندا بڕزێنن، بەڵام ئەقڵت دەتوانێت وەک خۆی بێت، دەتوانێت دەستەمۆ نەکرێت گەر ئیرادەت هەبێت و جەستەت بکەیتە قوربانی ئەقڵت. وەکعەلی شەریعەتی گوتی: ستەمکارەکانلە جەستە گەورەو بەتواناکەت ناترسن بەڵکو لە هۆشیاربوونەوەی ئەقڵت دەترسن.

لە جیهاندا چەندین سەرکردەو نووسەر بە چەندان ساڵ لە زیندانەکاندا ژیاون و جەستەیان لاواز بوو، بەڵام ئەقڵیان بە گەورەیی مایەوە. بیرمەنداندەمرن بەڵام زۆرینەی فیکرەکانیان بە زیندوویی دەمێننەوە. فیکرەکانیمارکس هێشتا لە کۆڵانەکانی هزردا ئامادەن
کاتێک باسی فەرەنسا دەکەین ئەقڵەکانی ڕۆسۆو ڤۆڵتێرو مۆنتسکیۆ زیاتر دەردەکەون نەک ناپلیۆن. ئایاتۆ ئامادەیی ئەوەت تێدایە لە زیندانێکی ستەمکاراندا جەستەت بڕزێنیت و ئەقڵت گەورەکەیت؟ گەر بەڵێ بێت تۆ گەورەی، تۆ ڕۆشنبیرە ڕاستەقینەکەی، تۆ خاوەن فیکریت و بەرگریی لە ئایدیاکانت دەکەیت.

زووزوو ئەم پرسیارە لەخۆت بکە، بزانە تاچەند بەرگەی ئەم دووکەرتییەت دەگریت، تا بزانیت تۆ چیت؟ تۆ کێیت؟
ئەمە گرەوە گەورەکەی دەسەڵاتە لەسەر خاوەن قەڵەم و ڕووناکبیرەکان.

ـ مرۆڤی یەکڕەنگ
ژیان وەک خوێیە و تا لێی بخۆیت تینووتر دەبیت، هەندێک کەس ئەوەندە تینووی ژیانن، ماددەگەراییان ماڵی ڕووحییان کاول کردووە، بۆیە بەقەولی (ماکسڤیبەر) وەک برغوویەکی بچووکی ناو مەکینەیەکی گەورەی سەرمایەداریی وان. تاکیکوردیی لە ئێستادا ڕووکەشگەرایە، خەریکی ڕووکەشەکانەو ناخی وێرانە. برغوویەکیبچووکی ناو دنیای کاپیتالیزمە.

بۆیە ئێستا تاکی کوردیی عەشقی نۆستالژییا قووڵەکانە، عەشقی گەڕانەوەی ڕابردووە تا خۆی پێ ئارام بکاتەوە.
کچێک عەشقی پارەی کوڕێکەو کوڕێک عەشقی جوانیی کچێکە. دوایمانگی هەنگوینی، ساڵە درێژەکانی خەم دەست پێدەکات.
مرۆڤ تەنیا ماتریاڵ نییە، گەروابوو لە قاڵب دراوە، چونکە زۆرجار خوێی ژیان توشی جەڵتەو نەمانمان دەکات.

ژیان ڕەنگاو ڕەنگە، کەسێک یەک ڕەنگ بگرێت ناتەواوە، مرۆڤی یەکڕەنگ دۆگما دەبێت، چونکە ڕەنگەکان تامی خۆیان هەیەو بەشێکی بوونمان ئاو دەدەن. ژیانبە مەلەکردنەوە خۆشە لەناو کایەکانی ژیان. دروستبوونیمرۆڤە تاک ڕەهەندیەکەی (مارکۆزە) کارەساتەو سەرچاوەی خەمبارییەکانە. نیوەییەکەمی ئەم سەدەیە، سەدەی ڕووکەش و خەمەکانە بۆ تاکی کورد.

ـ کتیب بۆمبی پرسيارەکان
له ژیانمدا چەندین ڕاهێنەرم هەبووه، له ماڵەوەو له قوتابخانەو له زانکۆو له مزگەوت و لەناو یاریگاو چەندان شوێنی تر.هیچیان فێری پرسیاری گەورەیان نەکردم، تەنیا کتێب تاکه ڕاهێنەره فێری پرسیارە گەورەکانی کردوم بەبێ ترس، بۆمبی پرسیارەکانی له تەواوی کایەی ژیانمدا چاندووه. ئایکتێب چەند بێ شەرمی لە چاندنی پرسیارە قەدەغەکانیشدا لە مێشکمدا! کتێبدەبێت شۆکت بکات فێری تێڕامانت بکات.

ڕۆژانە لەڕێگەی تێڕامانەکان کە بارگاوین بە خوێندنەوەی پرسیارەکان دەتەقنەوە، خوێنەر واتا پرسیارکەر، خوێنەرو نووسەر پرسیارکەر نەبێت لە خوێنەرو نووسەر کەوتووە.

خوێنەر دەبێت ڕۆژانە پرسیار بتەقێنێت، چونکە پرسیارەکان ڕووبارن بۆ دەریای مەعریفە، پرسیارەکان چەکوشن بۆ شکاندنی وەڵامە قەدەغەو بتە سیاسیی و دینییەکان.

وەک کافکا گوتی: کتێبدەبێت وەک تەوربێت و بەستەڵەکی ناخمان بشکێنێت، هەرئەوەشە فێری پرسیارکردنمان دەکات. کتێبمبۆیە خۆشدەوێت چونکە دنیا بە ڕەنگاوڕەنگ دەبینم، دەمکاتە عاشقی پەلکەزێڕینە، نەک عەشقی ڕەنگێک کە دەمانباتە ناو دەریای دۆگمابوون و یۆتۆپیاو فاشییزم.

ئەوەی ڕزگارمان دەکات، زاڵبوونی مرۆڤبوونە بەسەر ئایدییاکان.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن