بەپەلە.. پەیامی بارزانی لەبارەی هێرشەکەی سەر پێشمەرگە
04:09 - 24/03/2026
زەمەن -هەواڵ
بارزانی "زۆر
بە تووندی" سەرکۆنەی هێرشی سەر هێزەکانی پێشمەرگە دەکات و دەڵێت، ئەو پەلامارە
دووژمنكارانەیە و، هیچ پاساوێک هەڵناگرێت.
دەقی راگەیەندراوەکە:
زۆر بە توندی ئیدانەی
ئەو پەلامارە دەكەم کە بەرەبەیانیی ئەمڕۆ بە موشەکی ئێرانی كرایە سەر بارەگاكانی هێزی
پێشمەرگەی كوردستان. بە داخێكی زۆرەوە لە ئەنجامدا ژمارەیەك پێشمەرگەی قارەمان شەهید
و ژمارەیەكی تریش بریندار بوون. پرسە و سەرەخۆشیی خۆم ئاراستەی خانەوادەی شەهیدانی
ئەو پەلامارە ناڕەوایە دەكەم و خۆم بە هاوبەشی خەمیان دەزانم و هیوای چاكبوونەوەی
خێرا بۆ برینداران دەخوازم.
ئەو پەلامارە
دووژمنكارانەیە و، هیچ پاساوێک هەڵناگرێت. ئەوە بۆ جاری چەندەمە ئەم جۆرە هێرشانە
بە بێ گوێدانە بنەماكانی دراوسێتی و یاسای نێودەوڵەتی بەرانبەر هەرێمی كوردستان ئەنجام
دەدرێت. ئەوە لە حاڵێكدایە كە هەرێمی كوردستان بەشێک نەبووە لەم شەڕەی ئێستا لە
ناوچەکەدا هەیە و هیچكات هەڕەشە نەبووە بۆ سەر دراوسێکان.
پێشمەرگە ئازیزترین
و بەنرخترین سەرمایەی گەلەکەمانە.
مسعود بارزانی