بڕیارێکی نوێ بۆ بەنزینی حکومی درا
10:40 - 22/03/2026
بڕیارێکی نوێ سەبارەت بە دابەشکردنی بەنزینی حکومەتی ڕاگەیەندرا و تێیدا چەند بڕیارێکی نوێی لەبارەی پێدانی بەنزینی 750
دیناری حکومی بۆ هاووڵاتیان دەرکرد.
ئهمڕۆ یهكشهممه بەپێی ڕێنماییەکان، دەبێت هەر بەنزینخانەیەک کە بەنزینی حکومی تێدایە بڕی
50 لیتر بەنزین بدات بە هاوولاتیان بە نرخی دیاریکراوی حکومی کە بۆ هەر لیترێک نرخی
750 دیناری عێراقییە.
هەر بەپێی ڕێنماییەکە، هەر بەنزینخانەیەک سەرپێچی لەم بڕیارە بکات، خۆی بەرپرسیار
دەبێت و بەپێی ڕێنماییەکان سزای یاسایی دەدرێت.
ئەم هەنگاوە لە پێناو ڕێکخستنی پرۆسەی دابەشکردنی سوتەمەنی و ڕێگریکردنە لە
دروستبوونی قەرەباڵغی و ناڕێکی لە بەنزینخانە حکومییەکاندا.
جێی ئاماژەیە لەسەرەتای دەستپیکردنی جەنگی ئەمریکا و ئیسرائیل و ئێران، نرخی
سووتەمەنی بەتایبەت بەنزین و غای ماڵان بەشێوەیەکی بەرچاو رووی لە بەرزبوونەوەکرد،
ئەمەش بەهۆی ئەو ئاڵۆزییانە و ڕاگرتنی کاری کۆمپانیاکان لە هەرێم و عێراق، و هێرشی
درۆنی گرووپە چەکدارەکان بۆسەر هەرێمی کوردستان.