بهوێنه.. بزنە کێوییەکان مهترسی لهناوچونیان لهسهره
"زهمهن"
دۆڵی پولومور لە سنووری پارێزگای دێرسم-ی باكوری كوردستان، کە لە هەر چوار
وەرزی ساڵدا خاوەن سروشتێکی جوانە و بە گوڵە جۆراوجۆرەکانی بەناوبانگە، چەند ساڵێکە
بووەتە جێگای سەرنج و گەشتیارێکی زۆری ناوخۆیی و بیانی بۆخۆی کێشکردووە.
بەتایبەت ئەو کەسانەی دۆستی سروشتن و خولیای وێنەگرتنیان هەیە بەشێوەیەکی بەردەوام
سەردانی ئەم دۆڵە دەکەن.
یەکێکی دیکە لە تایبەتمەندییەکانی دۆڵی پولومور ئاژەڵە کێوییەکانن بەتایبەتی
بزنی کێوی کە لەئێستادا مەترسی لەناوچوونی لەسەرە و جۆرێکی دەگمەنی ئاژەڵە.
بزنە کێوییەکانی دۆڵەکە لە میانی لەوەڕدا، وێنەیان گیرا و دوای ماوەیەکی کەم
بزنەکان بەرەو ناوچە بەردەڵانەکان رۆشتن و لەچاو ون بوون.