خوێندنی باڵا بڕیارێکی نوێی دەرکرد
01:42 - 20/09/2019
"زەمەن"
وەزارەتی خوێندنی باڵا بریاردرا بە بەخشینی نازناوی
زانستی بەو كەسانەی كۆنمرەی بڕوانامەی بەكالۆریۆس-یان لە 60 نمرە كەمترە.
بە گوێرەی نوسراوێک کە ڕۆژی
19/9/2019 دەرکراوە و ئارام محەمد قادر، وەزیرى خوێندنى باڵاى ئیمزای لەسەرکردووە،
تیایدا وەزارەتى خوێندنى باڵا بڕیارى بەخشینى نازناوى زانستى بەو کەسانە دەدات کە
کۆنمرەى بڕوانامەى بەکالۆریۆسیان لە 60 کەمترە.
لە نوسراوەکەی وەزارەتی خوێندنی باڵادا ڕوونکراوەتەوە ئەوکەسانەى کە کۆنمرەى بەکالۆریۆسیان لە
60 کەمترە و لەسەر میلاکاتى وەزارەتى خوێندنى باڵان، دەیانەوێت بڕوانامەى ماستەرو
دکتۆرایان بۆ هەژمار بکرێت دەبێت پێنج ساڵ لە زانکۆکانى دەرەوەى شارە گەورەکان
خزمەت بکەن.