هەواڵ

مەکتەبى سیاسى یەکێتى لە سلێمانى کۆدەبێتەوە

12:36 - 20/09/2019 159 جار خوێندراوەتەوە

"زەمەن"

بڕیارە مەکتەبى سیاسى یەکێتى لە سلێمانى کۆببێتەوە و رێککەوتنى نێوان یەکێتى و پارتى بۆ پێکهێنانى حکومەت و هەڵبژاردنى پارێزگارى کەرکوک تەوەرى سەرەکى کۆبوونەوەکە دەبێت.


میدیای یەکێتی بڵاویکردوەتەوە، مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان لەشاری سلێمانی كۆدەبێتەوە و كۆبوونەوەكەش درێژەپێدەر و تەواوكاری كۆبوونەوەكەی دوێنێی مەكتەبی سیاسی دەبێت كەلەشاری هەولێر بەڕێوەچوو، بەڵام بەهۆی ڕێگری لەچوونی مەحمود سەنگاوی ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتی لەلایەن هەندێك هێزی بازگەی سماقوڵی بۆ شاری هەولێر كۆبوونەوەكە كۆتایی پێهێندرا.

 

ئاماژە بەوەشکراوە: لەكۆبوونەوەكەدا پەیوەست بەرێكەوتنی پێكهێنانی حكومەت لەنێوانی یەكێتی و پارتی و پرسی هەڵبژاردنی پارێزگارێكی كورد بۆ كەركوك گفتووگۆ دەكرێت.

 

ئەوە لە کاتێکدایە میدیاى یەکێتى ئاماژەى بە رۆژ و کاتى کۆبوونەوەکە نەکردووە.

لە بارەی کۆبونەوەکەوە "زەمەن" پەیوەندی کرد بە جەعفەر شێخ مستەفا، ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتییەوە، ناوبراو رایگەیاند: ئاگاداری کۆبوونەوەکەنیم و لە ماڵەوە دانیشتووم، پێم نەوتراوە بۆ کۆبووەنەوە.

 

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن