سەرۆک کۆمار و سەرۆک وەزیران کۆبوونەوە
03:49 - 12/09/2019
"زەمەن"
سه‌رۆك كۆمار و سه‌رۆك
وه‌زیرانی عیراق کۆبوونەوە و باسیان لە ئاستی جێبەجێکراوی کارنامەی حکومەت
کردووە.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی سه‌رۆكایه‌تی
كۆماری عیراق، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 12ی ئه‌یلولی 2019 د. به‌رھه‌م ساڵح سه‌رۆك
كۆمار له كۆشكی سه‌لام له به‌غدا پێشوازیكرد له عادل عه‌بدولمه‌ھدی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی
وه‌زیران و له دیداره‌كه‌دا سه‌رۆك كۆمار
و سه‌رۆك وه‌زیران سه‌باره‌ت به دوا پێشھاته‌كانی ناوچه‌كه‌و جیھان گفتوگۆیان
كردووه.
لە
ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە "له میانی دیداره‌كه‌دا باس له گۆڕانكاری و
پێشھاته سیاسی و ئه‌منییه‌كانی وڵات و ئاستی جێ به‌جێكراوی كارنامه‌ی حكومه‌ت و
گرنگی خستنه‌گه‌ڕی ھه‌وڵه‌كان له پێناو به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی خزمه‌تگوزارییه
پێویسته‌كان به ھاوڵاتیان كرایه‌وه".