238 کوردستان

ڕاپەڕین.. لەڕوداوێکی هاتوچۆدا باوکی ١٥ منداڵ گیانلەدەستدەدات

01:18 - 11/09/2019

"زەمەن" 

بەیانی ئەمڕۆ لە ڕوداوێکی هاتوچودا لە سنوری قەزای پشدەر کەسێک گیانی لەدەستدا کە باوکی ١٥ منداڵە.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین بڵاویکردەوە، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ کاتژمێر ١٠.٠٠ لە ڕوداوێکی هاتوچۆدا پیاوێکی تەمەن ٦٩ ساڵ بەناوی (ع.ع.ع) گیانیلەدەستدا.


بەپێی ئەو زانیارانەی پۆلیسی ڕاپەڕین بڵاویکردۆتەوە، ئەو کەسەی گیانی لەدەستداوە باوکی ١٥ کوڕ و کچە و پیشەی کاسب بووە.


ئاماژەی بەوەشکردوە، ڕوداوەکە لە ناحیەی سەنگەسەری سەربە قەزای پشدەر ، لەنێوان دوو ئۆتۆمبێل لە جۆرەکانی (پیکئاب نیسان) و (تراکتۆرێکی فۆڕگسن ) بووە و هۆکارەکەشی تیژڕەوی شۆفێری ئۆتۆمبیلە (پیکئاب نیسان)ەکە بووە و لەئێستادا شۆفێرەکە دەستگیرکراوە.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن