441 عیراق

٣١ کەس لە کەربەلا بەهۆی بوون بەژێر قاچەوە گیانیانلەدەستدا

05:23 - 10/09/2019

"زەمەن"

لە ڕێوڕەسمی بەڕێوەچوونی عاشوردا لە کەربەلا بەهۆی ڕووخانی ڕێرەوێکی پیادەڕەوەوە ٣١ کەس لە کەربەلا گیانیان لە دەستدا و ٩٦ کەسی دیکە برینداربوون.

لەسەر ڕووداوەکە وتەبێژی تەندرووستی عێراق ڕایگەیاند، "لە رووداوەکەی 31 کەس گیانیان لەدەستدا و 100 کەسی دیکەش برینداربوون، کە رەوشی تەندروستیی 10 کەسیان خراپە".
هۆکاری ئەم ڕووداوە بۆ قەرەباڵخی و پاڵنان و زۆری گەشتیارە ئاینییەکان دەگەڕێتەوە لە شاری کەربەلا.

ساڵانە لە ١٠ی موحەرەمدا شیعەمەزهەبەکان بە چەندین شێوازی جۆراوجۆر شینگێڕی بۆ ئیمامی سێیەمی خۆیان دەکەن و بەشێکیان بە زنجیر و دەست بە سەر و سنگی خۆیاندا دەدەن و جلی ڕەش لەبەر دەکەن.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن