هەفتەی داهاتوو هەولێر و بەغدا کۆدەبنەوە
08:35 - 05/09/2019
"زەمەن"
سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند:، هەفتەی داهاتوو هەولێر و بەغدا بۆ چارەسەری کێشە هەڵپەسێردراوەکان کۆدەبنەوە.
فەوزی هەریری سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان لە لێدوانیکدیا بۆ کەناڵی کوردستان ٢٤، رایگەیاند: هەفتەی داهاتوو هەولێر و بەغدا بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوانیان کۆدەبنەوە و بە تایبەت کە هەولێر و بەغدا بودجەیان لە پێشە و دەبێت بگەنە رێککەوتنێك، کە لە بەرژەوەندی عێراق و ھەرێمی کوردستاندا بێ.
ئاماژەی بەوەشکرد: لە کۆبوونەوەکاندا گفتوگۆ لەسەر بودجە و ناوچە كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم و چه‌ند پرسێكی دیکەش دەکەن.
هاوکات به‌نگین رێكانی، وه‌زیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردنی عێراق دووپاتیكرده‌وه، هۆكارێكی دیكه‌ی سستی له چاره‌سه‌ركردنی كیشه‌كانی نێوان هه‌رێم و به‌غدا ئه‌وه‌یه، كه كێشه‌ی سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كانی عێراق له به‌غدا كۆبوونه‌ته‌وه.
لە ١٦ی تەموزی ئەمساڵ شاندێکی باڵای حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی مەسرور بارزانی سەردانی بەغدای کرد و لە گەڵ هەرسێ سەرۆکایەتییەکەی عێراق کۆبووەوە، کە ئەمەش هەنگاوێکی دیکە بوو بۆ سەلماندنی نیازپاکی هەرێمی کوردستان.