43 کوردستان

بەرپرسانی باڵای پارتی و یەکێتی بۆ تاوتوێکردنی دوایین دۆخی عێراق کۆدەبنەوە

02:19 - 28/11/2026

زەمەن_هەواڵ

 

شاندی باڵای پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەسەر ئاستی باڵای حزبەکەیان لە سلێمانی کۆبوونەوە.

جێگرانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان نێچیرڤان بارزانی و مەسرور بارزانی لە لایەن سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بافڵ تاڵەبانییەوە پێشوازییان لێکرا.

لە کۆبونەوەکەدا هەروەها هەریەکە لە ئەندامانی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان مەحمود محەمەد و پشتیوان سادق بەشدارن و لە لایەنی یەکێتیش جێگری سەرۆکی ئەو حزبە ڕەفعەت عەبدوڵڵا و ئەندامانی مەکتەبی سیاسی قوباد تاڵەبانی و ڕێباز کۆسرەت ڕەسوڵ بەشداری کۆبوونەوەکە دەکەن.

پێشترئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان هێمن هەورامی ڕایگەیاندبوو کە "هەوڵێکی هاوبەشە لە ناوخۆی هەرێمی کوردستان بۆ دروستکردنی هەڵوێستێکی یەکگرتوو بەرامبەر گۆڕانکارییەکانی ئەم دوایانەی بەغدا".

ئەو ئەندامەی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕاشیگەیاندبوو کە، "هەموو ڕێگەچارەکان پێویستە لەسەر بنەمای گفتوگۆ، پابەندی بە فیدڕالیزم و دەستووری وڵات بێت".

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن