13 کوردستان

بەپەلە.. ئەمریکا داوای گفتووگۆ لە هەرێم و عێراق دەکات

01:50 - 28/11/2026

زەمەن_هەواڵ

 

 وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا داوا دەکات کێشەکانی نێوان بەغدا و هەولێر بە ڕێگای گفتوگۆ و بە گوێرەی دەستووری عێراق چارسەر بکرێن.

 ئەمڕۆ شەممە، ٢٨ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٦، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند:  "ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا پشتگیری لە عێراقێکی خاوەن سەروەری، یەکگرتوو و فیدراڵ دەکات، لەگەڵ هەرێمێکی کوردستانی سەقامگیر و گەشەسەندو لە چوارچێوەی عێراقدا."
سەبارەت بە کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان حکومەتی فیدراڵ و حکومەتی هەرێمی کوردستان، داوا دەکات بە دیالۆگو بەپێی دەستوور چارەسەر بکرێن و دەڵێت: ئێمە پشتگیری لە چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان بەغدا و هەولێر دەکەین بە ڕێگەی دیالۆگ کە لەگەڵ دەستووری عێراقدا بگونجێت."

هاوکات، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا پێشتریش ڕایگەیاندبوو ئەمریکا پشتیوانی لە هەرێمێکی کوردستانی سەقامگیر، بەهێز و خۆڕاگر لە چوارچێوەی عێراقێکی فیدراڵدا دەکات.

ئەم قسانەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا دوای پۆستێکی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە ترووس سۆشیاڵ دێت' کە ڕایگەیاندبوو، "پشتگیری لە هەوڵەکانی سەرۆکوەزیران عەلی زەیدی دەکەین بۆ بنیاتنانی عێراقێکی یەکگرتوو، خۆشگوزەران و بەهێز کە خۆی بڕیارە سیاسییەکانی بدات".

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن