79 کوردستان

شەپۆلێکی چڕی باران هەرێم و عێراق دەگرێتەوە

01:43 - 03/11/2026

زەمەن_هەواڵ

 

  لەمڕۆوە شەپۆلێکی دیکەی بارانبارین و هەورەبروسکە زۆربەی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق دەگرێتەوە، پێشبینی دەکرێت لە سبەینێوە کاریگەریی شەپۆلەکە زیاتر ببێت و پلەکانی گەرماش نزم ببنەوە.

 ئەمڕۆ سێشەممە، ٣ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٦، بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم ئاماژەی بەوە کردووە، ئەمڕۆ سێشەممە (3ی تشرینی دووەمی 2026)، ئاسمان بەگشتی نیمچە هەور دەبێت و ئەگەری نمەباران لەسەر ناوچە شاخاوییە بەرزەکان هەیە. بۆ سبەینێ چوارشەممەش، لە دوای نیوەڕۆوە شەپۆلێکی نمەباران پارێزگاکانی سلێمانی، هەولێر، دهۆک و ئیدارەی گەرمیان دەگرێتەوە کە لە هەندێک کاتدا دەگۆڕێت بۆ بارانی مامناوەند و هەورە تریشقە.

لای خۆشییەوە، دەستەی کەشناسیی عێراق پێشبینی دەکات لە سبەینێوە تاوەکو کۆتایی ئەم هەفتەیە، شەپۆلێکی بارانبارینی مامناوەند و هەورەبروسکە لەگەڵ بەرزبوونەوەی تۆز و خۆڵ ناوچە جیاوازەکانی ناوەڕاست و باشووری عێراق بگرێتەوە، پلەکانی گەرماش بەشێوەیەکی گشتی ڕوو لە نزمبوونەوە دەکەن.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن