49 کوردستان

بەپەلە.. لەم شارەی هەرێم ئەو قاچاخچیە دەستگیركرا كە بووە هۆی مردنی سێ منداڵەكە

12:25 - 03/11/2026

زەمەن_هەواڵ

 

 ئاسایشی هەولێر ڕایگەیاند: ئەو قاچاخچییەیان دەستگیرکردووە، کە بووەتە هۆی مردنی سێ منداڵی خێزانێکی کورد.
دەقی راگەیەندراو؛
دەستگیرکردنی ئەو قاچاخچییەی بووە هۆکاری مردنی سێ منداڵی خێزانێکی شاری سلێمانی
ماوەیەک بەر لە ئێستا، خێزانێکی شاری سلێمانی بە مەبەستی چوونەدەرەوە بۆ دەرەوەی وڵات، لەلایەن قاچاخچییەکەوە لە وڵاتی تورکیا، لە کاتی بەقاچاخبردنیان لە ڕووبارێکی ئەو وڵاتەدا کە بە بەلەمی چۆپ دەگوازرانەوە، بەلەمەکەیان ژێرئاو کەوت؛ ئەمەش بووە هۆکاری گیانلەدەستدانی سێ منداڵ بە ناوەکانی (هەستیار، هەریاد و میلا).
دوای کۆکردنەوەی زانیاری و بەدواداچوون، ناسنامەی قاچاخچییەکە بە ناوی (ر. أ. م) ئاشکرا کرا؛ پاشان لە کاتی گەڕانەوەی بۆ هەرێمی کوردستان و بە بڕیاری بەڕێز دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر، لەلایەن هێزەکانمانەوە دەستگیر کرا.
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر
٣ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٦

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن