28 کوردستان

بەپەلە.. ژنێک لەلایەن هاوسەرەکەیەوە سوتێندرا

01:25 - 02/09/2026

زەمەن_هەواڵ

 

 ژنێک بەهۆی رێژەی زۆری سوتاوییەکەیەوە گیانی لەدەستداوەو پۆلیسیش هاوسەرەکەیان بەتۆمەتی سوتاندنی دەستگیرکردووە.

 شەوی رابردوو ە لەناوچەی شەریکە تاریق-ی شاری کەرکوک، ژنێک بەسوتاوی گەیەندراوەتە نەخۆشخانە و بەهۆی زۆری رێژەی سوتاوییەکەیەوە گیانی لەدەستداوە.

ژنەکە ناوی (ن.م) و تەمەنی ١٧ ساڵە، پێش ئەوەی گیان لەدەستبدات سکاڵای دژی هاوسەرەکەی هەبوەو لە وتەکانیدا تۆمەتباری کردووە کە بە ماددەی نەوت سوتاندووێتی و دەستبەجێ لەلایەن پۆلیسەوە (هاوسەرەکەی) دەستگیرکراوە.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن