175 کوردستان

بەپەلە.. وەزارەتی دارایی هەرێم بریاری پلە بەرزکردنەوەی دا

02:22 - 13/08/2026

زەمەن_هەواڵ

 

 وەزارەتی دارایی هەرێم، نوسراوێکی گشتاندنی فەرمی بڵاوکردووەتەوە و داوا سەرجەم وەزارەت و فەرمانگەکان دەکات، ڕێککارەکانی پلە بەرزکردنەوەی فەرمانبەران دەست پێبکەن.

 ئەمڕۆ پێنجشەممە، ١٣ی ئابی ٢٠٢٦، وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان گشتاندنێکی فەرمی ئاراستەی سەرجەم وەزارەت و فەرمانگەکان کردووە بە مەبەستی دەستکردن بە ڕێکارە کارگێڕییەکانی ڕێکخستنی خشتەی پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەران و بەپێی بڕیارەکە، پێویستە سەرجەم لایەنەکان تا ڕێکەوتی یەکی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦ تەواوی کارەکانیان لەم پرسەدا یەکلایی بکەنەوە.

هاوکات، لە نووسراوەکەدا کە واژۆی ئاوات جەناب نووری، وەزیری دارایی و ئابووری لەسەرە و لە ڕێکەوتی ١٢ی ئابی ٢٠٢٦ دەرچووە، ئاماژە بەوە کراوە کە ئەم هەنگاوە پاڵپشتە بە نووسراوێکی ئەنجومەنی وەزیران و مەبەست لێی ئامادەکردنی لیستی ئەو فەرمانبەرانەیە کە لە پلەی یەک تا دە هەیانە و لە دوای یەکی کانوونی دووەمی ٢٠١٦ەوە شایستەی پلەبەرزکردنەوە بوون، بەڵام بەهۆی قەیرانی داراییەوە ڕاگیرابوو. وەزارەتی دارایی داوا دەکات لە ڕێگەی لیژنەی تایبەتەوە لە دیوانی وەزارەتەکان خشتەکان ئامادە بکرێن و ئاراستەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی بوودجە بکرێن.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن