پۆلیسی ژینگە خاوەنی تراکتۆرێک دەستگیر دەکات
04:27 - 01/09/2026
زەمەن_هەواڵ
خاوەنی تراکتۆرێک لەسەر سووتانی 80 دۆنم لەوەڕگا و پووش و 130 درەخت دەستگیرکرا.
ئەمڕۆ سێشەممە، ١ی ئەیلولی ٢٠٢٦، بەڕێوەبەڕایەتیی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی بڵاویکردەوە، لە دوو حاڵەتی ئاگرکەوتنەوەدا لە سنوری گوندی (بلوکین) لە ئاغجەلەر زیاتر لە (80) دۆنم لەوەڕگاو پوش و 130 درەخت سووتان، کارمەندانی بنکەی پۆلیسی دارستان و ژینگەی ئاغجەلەر خۆیان گەیاندە شوێنی دیاریکراو بە هاوکاری بەرگری شارستانیی ئاغجەلەرو خەڵکی ناوچەکە توانیان ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ بکەن.
ئاماژەی بەوەشکردووە، بە هۆکاری کارکردنی تراکتۆرێک لە سنوورەکە ئاگرەکە سەریهەڵداوەو خاوەنی تراکتۆرەکە دەستگیرکراوە