لە سبەینێوە پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە
02:17 - 20/08/2026
زەمەن_هەواڵ
کەشناسی ڕایگەیاند: لە 48 کاتژمێری داهاتوودا پلەکانی گەرما یەک بۆ دوو پلە بەرزدەبنەوە و و ئاسمانی سەرجەم ناوچەکانی هەرێمی کوردستان بە گشتی ساماڵ دەبێت.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، ٢٠ی ئابی ٢٠٢٦، بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی بومەلەرزەزانی هەرێم ئاشکرایکرد، لە ماوەی 48 کاتژمێری داهاتوودا پلەکانی گەرما بەراورد بە ڕۆژانی ڕابردوو کەمێک بەرز دەبێتەوە و بەرزترین پلەی گەرما لە گەرمیان بە ٤٢ پلە و نزمترین لە حاجی ئۆمەران بە ٣١ پلە تۆمار دەکرێت.
سەبارەت بە کەشی ئەمڕۆش کەشناسی دەڵێت: ئاسمان بە گشتی ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرما یەک بۆ 2 پلە بەرز دەبنەوە و پلەکانی گەرما لە شارەکان بەم شێوەیە دەبێت:
هەولێر 38، سلێمانی 38، دهۆک 39، چەمچەماڵ 40، هەڵەبجە 41 و گەرمیان 42 پلەی سیلیزی.